top of page

( بی بی ) سەردانی پزیشک دەکات

Updated: Jun 26, 2020


ئەمین محەمەد

.

(بی بی)پشیلە خاڵ خاڵە سور و سپییە خنجیلانەکەی (ھەناسە) بزێو و سەرەڕۆ بو،زۆر جار بە دەرگادا ھەڵدەگەڕا. بەسەر دیوار بازیدەدا و دەچوە کۆڵان،بەڵام ھاوڕێیەتی و دڵسۆزییەکی بێوێنەش لە نێوانیاندا ھەبو،(ھەناسە) و (بی بی) ئەوەندە ھۆگری یەک بوبون ،کە (ھەناسە)دەچو بۆ خوێندنگە،دەبو خۆی لە،دەبو(خۆی لە (بی بی) بشارێتەوە دەنا بە میاو میاو دوایدەکەوتو لەگەڵیدا دەڕۆیشت تا ھەناسە لە خوێندنگە دەگەڕایەوە (بی بی)زۆر بیری دەکرد و بە خەمبارییەوە چاوەڕێی دەکرد ،(ھەناسە) لە خوێندگە بو(بی بی) وەک ھەمیشە لەبەر دەرگا ڕاوەستا بو چاوەڕێی گەڕانەوەی (ھەناسە) بو.بەڵام (ھەناسە)دیار نەبو(بی بی)لەوە زیاتر خۆی پێڕانەگیرا و سەرکەوتە سەر دیواری حەوشەکە و سەیری ڕێگاکەی دەکرد.لەناکاو بی بی) قاچی ترازا و کەوتە خوارەوە،ئازارێکی زۆر بە قاچی گەیشت،بۆیە نەیدەتوانی بڕوات،لە پەنای دیوارەکەدا پاڵکەوت،تا (ھەناسە) گەڕایەوە،ئای چەند بەلایەوە ناخۆشبو کاتێ چاوی بە (بی بی) کەوت ھەڵیگرت و ویستی بیکاتە باوەشی ،بەڵام (بی بی)لەتاو ئازار دەستی کرد بە میاو میاو فرمێسک بە چاوەکانیدا دەھاتنە خوارێ.(ھەناسە) زۆر خەمبار بو ،وتی پێویستە بەخێرایی چارەسەرێکی بۆ بدۆزمەوە،ھات خاولییەکی ھێنا لە (بی بی)یەوە ئاڵاند ،بە ئاگاییەوە لە باوەشی گرت و بردی بۆ لای پزیشک،چونکە دەیزانی (بی بی)زۆر ئازاری پێگەیشتوە بە ئاسانی چاک نابێتەوە .(ھەناسە) (بی بی) بردبو بۆ نەخۆشخانەی منداڵان،چونکە ھەرکاتێ خۆی نەخۆش دەکەوت دەیان برد بۆ ئەو نەخۆشخانەیە.ڕۆیشتە ژورەوە و چو بۆ لای پەنجەرەی بلیت بڕەینەکە،بەمەبەستی بینینی پزیشک،فەرمانبەرەکە لێی پرسی:گوڵی جوان ناوت چییە؟(ھەناسە) وتی خۆ من نەخۆشنیم پشیلەکەکەی نیشاندا ووتی: (بی بی) نەخۆشە لەسەر دیوارەکەوە کەوتۆتە خوارێ.دەیبەم بۆ لای پزیشک .فەرمانبەرە بلیت بڕەکە بە پێکەنینەوە بە (ھەناسە) ی وت:گوڵی جوان ئەی تۆ نازانی پزیشکی ئاژەڵ جیاوازە و نەخۆشخانەی تایبەت بە خۆیان ھەیە؟!لەوێ چارەسەریان بۆ دەکرێ،ئێرە نەخۆشخانەی منداڵانە تەنھا چارەسەری منداڵی تێدا دەکرێ.(ھەناسە)زۆر خەمباربو بەبێ ھیواییەوە وتی :جا ئێستا من چیبکەم باشە؟!فەرمانبەرە بلیت بڕەکە بە (ھەناسە) ی وت:دڵگیر مەبە ئازیزم ئێستا من پێت دەڵێم نەخۆشخانەی ئاژەڵان لە کوێیە،چەندین جێگا ھەیە بۆ چارەسەرکردنیان،ئا بیرم کەوتەوە،نزیکترین شوێن لێرەوە ،شەقامەکەی پشتی ئێمە تەنیشت باخچەکە،لەوێ نۆرینگە(عەیادە) ی پزیشکی ئاژەڵانی لێیە.چارەسەری گونجاوی بۆ دەکەن.(ھەناسە) زۆر دڵی خۆشبو بە گورج و گۆڵی (بی بی)لە باوەش کرد و و بەرەو نۆرینگەی پزیشکی ئاژەڵان بەڕێکەوت .دواجار (ھەناسە) (بی بی) گەیاندە لای پزیشک و بە پزیشکەکەی وت:پشیلەکەم لەسەر دیوار کەوتۆتە خوارەوە ناتوانێت بڕوات ،تکایە بزانە چی لێ بەسەرھاتوە!؟پزیشکەکە پاش پشکنینی بەتەواوی ،وتی : بەداخەوە پشیلەکەت قاچێکی شکاوە .(ھەناسە)زۆر خەمباربوو،نەیدەزانی چیبکات چونکە ئەو (بی بی) زۆر خۆشدەویست.پزیشکەکە بۆ ھێور کردنەوەی (ھەناسە) ،بە پێکەنینەوە پێی وت:ھیچ خەم مەخۆ ئێستا چارەسەرێکی گونجاوی بۆ دەکەم.(ھەناسە)وتی:تکایە پێم بڵێ (بی بی)چاک دەبێتەوە؟!!پزیشکەکە ووتی:بەڵێ مەترسە چاک دەبێتەوە ،ئێستا گەچی بۆ تێدەگرم و بۆی دەبەستم ،بێگومان چاک دەبێتەوە،بەڵام تۆزێ کاتی دەوێ،دەبێ زۆر وریای بیت .پزیشکەکە بە (ھەناسە) ی وت:دیارە پشیلەکەت زۆر خۆشدەوێ؟ (ھەناسە) وتی: بەڵێ ئێمە دەمێکە ھاوڕێین !لە کۆتاییدا پزیشکەکە چارەسەرێکی سەرکەوتوی بۆ (بی بی) کرد.بەڕوانین و سەرنجەکانیدا دیاربو(بی بی) دەیویست بە میاو میاو بە (ھەناسە) بڵێ زۆر سوپاس بۆ ھاوکاری و دڵسۆزیت ھاوڕێ ئازیزەکەم،ئەگەر تۆ نەبوای ھەرگیز لەو ئازارە ڕزگارم نەدەبو.ئێستا دەزانم ھاوڕێیەتی و دڵسۆزی چەند گرنگ و پێویستن..

٢٠١٧/١٢/٣١

Comments


bottom of page