بەرات
- عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
- Mar 22, 2022
- 1 min read
هۆنراوەی: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی وەرن وەرن ئـــــــازیزان ئەی منداڵانی گــــــەڕەک نوقــــــڵ و شیرینییم پێیە دەی وەرنە دەرێ یەک یەک … دەزانم شـــــەوی بــەرات چەندە خۆشـــــە لای ئێوە بۆیــــە وا بــە نوقڵـــەوە من وەســـتاوم بـــە پێوە … بەشی خۆتــان وەربگرن با ئاسودە و دڵخۆش بن کۆڵان کۆڵان بگــــەڕێن گــــــۆرانی بەرات بڵێن … بڵێن ئەمشـــــەو بەراتە هەموو هاتووین بۆ دیاری بەدڵخـــۆشیی دەگەڕێین وەکــو خۆشترین یــاری
....

Comments