بەسەرهاتی قەڵەم و لاستیکی خەتکوژێنەوە
- Frida Narin
- Jun 25, 2020
- 1 min read
نووسینی : پەیام ئیبراهیم
قەڵەم بەردەوام زانیاریەکانی دەنوسی مێژوی دەنوسی،
زانستی پزیشکی دەنوسی، چیرۆک، بەسەرهات و قسەخۆشەکان و هەرچی بەخەیاڵدا دەهات بێ ئەوەی بیری لێبکاتەوە ئەینوسی. ڕۆژێک بەسەر بابەتاکانیا گەڕا و سەیریانی کرد
- ئۆۆۆیی! هەڵەی زۆرم کردوە!
زۆر غەمبارو بێزار لەناو دەفتەرەکەدا پاڵی دایەوە و هەر بیری دەکردەوە ودەیوت من چۆن دەبێت هەڵەبکەم؟ چۆن ئاگاداری ئەوهەمو هەڵانە نەبوم؟

قەڵەم بەردەوام بوو لە لۆمەکردنی خۆی و بەنیگەرانییەوە سەیری وشەکانی ئەکرد ودەیوت:
ئێستق چۆن ئەم هەموو هەڵە راست بکەمەوە؟
لەم کاتەیا هاوڕێ دڵسۆزەکەی کە ناوی لاستیکە وبەردەوام پێکەوەن هاتە تەنیشتیەوەو وتی سڵاو قەڵەمی هاوڕێم دەتوانم بزانم بۆ ئاوا نیگەرانی؟

قەڵەمیش بە دڵتەنگییەوە وتی:
من لە نوسینەوەی بابەتەکانم هەڵەم زۆر کردوە و ئێستاش هڵەکانم ئەوەندە زۆرن توانای ڕاست کردنەوەیانم نیە!
لاستیک وتی:

نیگەران مەبە هاوڕێ گیان ئەی من کارم چیە؟ مەگەر کاری من سڕینەوەی هەڵەکانی قەڵەم نیە؟ من هەمو هەڵەکانت بۆ دەسڕمەوە.
قەڵەم تۆزێک ڕەنگی بەڕویا هاتەوەو وتی بەڕاست! تۆ هەڵەکانم بۆ دەسڕیتەوە؟
وتی: بەڵێ بەدڵنییایێەوە لاستیکی هاوڕێی لەگەڵ قەڵەم پێکەوە تیانوسەکەیان کردەوە و دانە دانە هەڵەکانیان سڕییەوەو تەنها بابەتە دروستەکان مانەوە.
قەڵەم بەم هەڵوێست و هاوکارییەی لاستیکی هاوڕێی زۆر دڵخۆش بوو و زۆر سوپاسی کرد کە لەکاتی پێوییستدا هاوکاری کردوە.
لاستیکیش وتی ئەوە ئەرکی هاوڕێیەتیمانە بەڵام تکایەکم لێت هەیە قەڵەمی هاوڕێم!
قەڵەمیش وتی هەرچی ئێوە بفەرمون.
لاستیک وتی: زۆر ئاساییە لەژیاندا هەڵە بکەین بەڵام هاوڕێ گیان، ئاساییە نییە ئەگەر هەڵەکەمان دوبارە بکەینەوە.
تکایە قەڵەمی هاوڕێم کە هەڵەیەکت کرد دوبارەی مەکەرەوە.
قەڵەمیش سوپاسی لاستیکی هاوڕێی کرد و وتی قسەکەت بەهەند وەردەگرم لاستیکی هاوڕێم، هەرگیز هەڵە دوبارە ناکەمەوە
قەڵەم و لاستیک پێکەوە زۆر دڵخۆش بون و بەڵێنیان دا هەتا هەتایە هاوڕێ و هاوکاری یەکتربن.
----------------------------
مناڵە شیرینەکان ئاساییە لەژیانماندا توشی هەڵەو هەڵەشەی ببین
بەڵام کەزانیمان هەڵەمان کردوە نابێت جارێکی تربیکەینەوە بۆئەوەی کەزیان نەکەین
هەموتانم خۆشەوێت.
Comments