top of page

جوانوویەکی بچووک.. رەزا شـوان

جوانـوویەکی بچـووک.. رەزا شـوان


جوانـوویەکی (جـوانەمایین) بچـووک، لەگەڵ دایکیدا، لە کـێڵگەیەکی سـەوزی پـڕ لە لەوەڕ و ئاو، بە خۆشی و شادی دەژیـان. لە یەکتری دانابـڕان. رۆژی تاوێک یاری و کێێبڕکێیان دەکـرد. چەنـد تاوێکـیش دەلـەوەڕان و خۆیـان تێـردەکرد. لە ئـاوی ساردی کانیی ناو کـێڵگەکەش خۆیـان پاراودەکرد. پێش ئەوەی تـارێک دابێت، دەچوونەوە بۆ ناو گەوەڕەکەیان، تا بەیانی بە ئارامی و ئاسوودەیی دەنووستن.

رۆژێکیان لەپڕ جوانـووە بچـووکەکە دڵتەنگ بوو، هەستی بە بێزاری کرد. وا هەستی کـرد کە ژیـان لە کـێڵگەکـەیانـدا تـام و خـۆشی نەمـاوە. ویسـتی شـوێنـێکی خـۆشـتر و جـوانتر لە شوێـنەکەی خۆیـان بـدۆزێتـەوە.

جوانووەکە: دایکە مـن دەموێت لـێرە بـڕۆین، شوێن و کێڵگەیەکی خۆشتر بدۆزینەوە.

دایـکی: رۆڵە گیـان، پێـم ناڵێیـت بۆ کـوێ بـڕۆین؟ کـێڵگەکەمـان بۆ کێ بەجـێبهـێـڵین؟ ئەمـە زەویی باوباپیـرانمـانە.

جـوانـووەکە گـوێی بە قـسەی دایکی نـەدا و سـووربـوو لەسەر رۆێشـتن.

دایکە: مـن دەڕۆم، مـاڵئـاوا.

بەڵام دایکی لێی نەگـەڕا کە جوانـووەکەی بە تەنیا بـڕوات.

دایکی (بە چاوە پـڕ لە فـرمێسکەکانییەوە): ناهـێڵم بە تەنیا بڕۆیت، منیش لەگەڵتا دێـم.

سەر لە بەیـانی رۆژی دوایی، بە زەویی پـان و بەرینـدا رۆێشـتن. مانـدوو و بـرسی و تـوینیـیان بـوو. لە هـەر زەوی و کـێڵگەیـەک نـزیک دەبـوونەوە، کە ئـاژەڵانی تر لەسەریان دەژیـان و دەلەوەڕان، تا تاوێک لەو کێـڵگانەدا بلەوەڕێـن. ئاژەڵەکان رێێان پێیان نادان و دەریان دەکـردن. بەرە و هـەر کانی و جۆگەلەیەکـيش دەبوونەوە، تا ئاو بخـۆنەوە. ئاژەڵەکـان بۆیـان دەهـاتن و نەیانـدەهـێشت ئاو بخـۆنـەوە.

ئەو رۆژە بە بـرسێتی و توينێـتی مانـەوە. شەویان بە سەردا هـات. شوێنی حەوانەوە و نووستـنیان نەبـوو. بە تـرس و نا ئارامیـیەوە تا بەیـانی خەویـان لـێنەکـەوت.

لە دوای ئەم تاقـیکردنەوە تاڵـەدا. جوانـووە بچووکە زۆر پەشیمان بۆوە.

جوانووەکە: دایکە گیان، لێـم ببوورە. من پەشیمانم و دەمەوێت بگەڕێینەوە بو کێڵگە جـوان و خۆشکەی خۆمـان. کە زەویی باوبـاپیرانمانە. پـڕە لە خـواردنی خـۆش و لە ئاوی شـیرین. بە ئەوپـەڕی ئازادی و دڵنـیایی و ئاسوودەییەوە لێی دەژیـن.

دایکی (بە گەشی و دڵخـۆشییەوە): رۆڵـەی جـوان و شـیرینم. ئێستا بـۆت دەرکـەوت، کە ئـەوەی زەوی خـۆی بەجـێبهـێڵـێت، بە نامۆیی و نائاسوودەیی و تـرسەوە دەژیـت.

(*) بە دەستکارییەوە، ئەم چـیرۆکەم لە زمانی ئینگـلیزییەوە، وەرگـێڕاوە بۆ کـوردی. (*) ئەو مەبەست و وانـە و پەنـدەی کە لەم چـیرۆکەدایە. هـەر کەسێک نیشـتمانەکەی خۆی لە هەموو نیشتمانێکی تر لا خۆشتر و شیرینترە. لە هەر نیشتمانێکی تردا بژیت، وەکو نامـۆ و بێگـانەیەک سەیـرت دەکـەن.

Comments


bottom of page