top of page
Search

خۆزگە

هۆنراوە بۆ منداڵان....................هۆنراوەی : عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی

.،.،.،.،.،.،.،.،.،،

خۆزگە


دەموت خۆزگە زمــــانی

ئینگلیزیم بــاش دەزانی

تا تێی بگەم،پێ بدوێم

زۆر بە ڕوون و ئاســانی

...

بـــە بابە و دایـەم وت و

بـۆی کەوتمــە ھەوڵدان

بە پرسیارکــــردنی زۆر

دەستم کرد بە ھەنگاونان

...

ئەوسا کـــردم بە پیشە

ئەو وشــانەی دەمپرسین

کــــە تێیان دەگەیشتم

لـــە دەفتەردا دەمنوسین

...

لە قوتـابخانەش وابووم

شادومان بووم بـەو کارە

کۆمەڵێک وشــە فێربووم

دەمـوتنەوە دووبــــارە

...

پاشان فێربووم وشەکــان

بەڕستەش بەکـــــار بێنم

دەمویست گشت ھاوڕێکانم

بـــــە ئینگلیزی بدوێنم

...

کــە خوێندنیش تەواو بوو

پشووی ھاوین ھاتـــەوە

چووم بــۆ خولی ئینگلیزی

بە خۆزگە و ئاواتــــەوە

...

ئێستا دڵخـــۆشم چونکە

بـە ھێمنی و بـــە وردی

دەتوانم بـــە ئینگلیزی

بدوێم ھەروەکـــو کوردی


...


 
 
 

Comments


bottom of page