top of page

دەفتەرە بچکۆلەکە

نوسینی.. ئاکۆ محەمەد سابیر /سوید

ئەم نیوە ڕۆیە لەنیا لەقوتابخانە گەڕایەوە ماڵەوە هەستی بە بۆنێکی زۆر خۆش کرد، ڕوانی دایکی کێک دروست دەکات و ماڵەکەی ڕازاندۆتەوە لەنیا هیچ پرسیاری نەکرد دوای سڵاو کردن لە دایکی خێرا چووە ژورەکەی خۆی و دەفتەرە بچکۆلانە کەی دەر هێناو پەڕاوەکانی هەڵدایەوەو سەیری لاپەڕەی جەژن و بۆنە نەتەوەیی یەکانی کردو وتی سەیرە ئەمڕۆ هیچ جەژنو بۆنەیەک بەدی ناکەم ،ئەمڕۆ بیستی نۆ یە، پەڕاوی ڕۆژی لە دایکبونی هاوڕێکانی هەڵدایەوە هیچی بەدی نەکرد، پاشان پەڕاوی ڕٶژمێری لەدایک بونی خێزانەکەی هەڵدایەوە بیستی نۆ، بیستی نۆ، هاواری کرد هێی دۆزیمەوە ئەمڕۆ یادی رۆژی لە دایک بونی باوکمە و من خۆم تۆمارم کردووە لە دەفتەرە بچکۆلانەکەم خێرا ڕۆیشت لە باخچەکەیان چەپکێ گوڵی جوانی چنی و خستیە ناو گوڵدانێک و وتی تابابە گیان دێتەوە جەژنی لەدایک بونی پیرۆزدەکەم دایکی دەستی کرد بە چەپڵە ڕێزانو وتی ئافەرین چۆنت زانی لەنیا وتی بەهۆی دەفتەرە بچکۆلە کەمەوە، زۆربەی یادو بۆنەو ڕۆژە گرنکەکانم تیدا تۆمار کردووە. منداڵە خنجیلەکانی هاوڕێم ئێوە ش دەتوانن دەفتەرێکی بچکۆلانە وەک لەنیا بۆ تۆمارکردنی بەرواری رۆژە گرنگ وتایبەتەکان ئامادەکەن. Chat Conversation End


Type a message...

Comments


bottom of page