top of page

زەڕافە چکۆل

Updated: Jul 17, 2020


نوسینی: وسفی ئال وسفی

وەرگێڕانی: کارزان محمود


ڕۆژێک زەرافە بچکۆل ووتی ..من جوانم..بەڵام عەیبی من ئەم ملە درێژەمە

درێژیەکەی بێزاری کردوم ، ھەمیشە دەبێت سەرم نزم بکەمەوە کاتێک بمەوێت قسە لەگەڵ ھاوڕێ بچوکەکانم بکەم ..ھەمیشە دەبێت سەرم نزم بکەمەوەو ...پاشان بەرزی بکەمەوە ...!

بۆچی ..؟

بۆچی نابێت من ملم کورتبێت ،بەوێنەی ملی ئاسک .؟

بێزاری خۆی دەباتەلای مەیمون.. تاڕێگە چارەیەکی بۆ دابنێت، مەیمون سەری بۆلەقاندو

ووتی:دەتوانیت ملت بەگوڵی جوان بڕازێنیتەوە، ئەوکات درێژیەکەی دەرناکەوێت ..و..!دەرناکەوێت ..!

دواتر فیل دەبینێت فیل پێکەنیی و..ووتیملت ئەوەیە کەدیارەو ...زۆر درێژە ..!

وەرەکورتی بکەمەوە بۆت ،بەگرێیەکی بەھێز..!

دوای ئەوەی ڕازی دەبێت ،بەبلیرۆکەی فیلە،پاش ماوەیەک ، زەرافە چکۆل برسیەتیو تونیەتی ھەراسانی دەکەن..چونکەبەھۆی گریەکەوەملی کورت بوبویەوە، گەڵایی دارەکانیش لەبەرزین..ملی نەدەگەیشت لقی دارەکان...بەھەمان شێوە ئاوەکانیش لەنزمین و دووبارە نەی دەتوانی ملی نزم بکاتەوە..

کاتێک دایکی بەوشێوەیە دەیبینێت ، چیت کردووە ئازیزەکەم ، کواملە جوانو سەرنجڕاکێشەرەکەت، ئەو گرێ قێزەونە بکەرەوە..!!

ملت بەدرێژی جوانە ...بێ ھۆنیە ملت درێژە ئازیزەکەم ..!!

زەرافەچکۆل :بەگوێی دایکی دەکات ، خۆی ڕزگاردەکات لەوئازارەی بۆخۆی دروست کردبوو.

بڕیاریش دەدات چی دی بەگوێی کەسانێک نەکات کەباشەو خراپەی ئەونازانن، ویستی ھەرکارێک ئەنجام بدات ، پرس بەدایەگیانی دەکات ، تاتوشی ئازارو زیان نەبێت ..


Comments


bottom of page