top of page

سێ قوتابی

هەرێم کمال محمدئەمین


چیرۆکی ئەم جارە باسی سێ قوتابیە، کە ڕۆژەکانی خۆیان خەریکی چین، کامەیان سود لە ڕۆژەکانی خۆیان دەبینێت؟



کوڕێکی زیرەک و وریا هەبوو، ناوی (پەنا) بوو ئەم منداڵە زیرەکە هیچ کاتێک نایەوێت دڵی دایک و باوکی ئازار بدات. ڕۆژێک پەنا لەگەڵ (هۆگری) کە هاوڕێ و دراوسێ و هاوپۆلی خۆی بوو گفتوگۆیان کرد .

پەنا وتی: چۆنی؟ هۆگر ، ڕۆژانە خەریکی چیت؟

هۆگر ووتی: باشی، من خەریکی ئەتاری و نووستن و سەیری کردنی پاپەم، ئەتۆ خەریکی چیت؟ بۆ نایەیی یاریم لەگەڵ بکەیت؟

پەنا وتی: من خەریکی خوێندنەوەی چیرۆک و کەم کەمە گوێ گرتن لە زمانی ئینگلیزی و زمانی عەرەبی و یارمەتی دایک و باوکم دەدەم، هەندێ جار ئەتاری دەکەم بەس کاتم بۆ داناوە، وە کاتم بۆ وانەی قوتابخانە داناوە، باشە (هۆگر) ئەم هەموو کاتە بۆ ئەتاری و سەیرکردنی پاپەوە زەردی بۆ چاوت نابێت ؟؟ ئەی لە وانەکانت دواناکەویت ؟

هۆگر: بیری کردەوە، تۆزێک چاوی دەهێشێت، نانا ئەتاری و سەیرکردنی پاپە زۆر خۆشترە لە خوێندن!.

لەم گفتوگۆیە دابوون، (محمد ) هات .

محمد وتی: سڵاو هاوڕێکانم قسە لە سەر چی دەکەن ؟

هۆگر وتی: باشی، وا لەگەڵ پەنا قسە لەسەر ئەوە دەکەین، دەڵێم: تۆ وەکو من بە شەوانە درەنگ بنوو و سەیری پاپەی خۆش خۆش بکە ئەتاری بکە، بەڵام پەنا بە قسەم ناکات .

پەنا وتی: باشی محمد، من پێدەڵێم: وەکو من بەرنامەت هەبێ. بەڵام ئەو بە قسەی من ناکات .

محمد وتی: تۆ چی بەرنامەیەکت هەیە؟

پەنا وتی: من زوو دەنووم و گوێ لە فێربوونی زمانی عەرەبی و ئینگلیز ڕادەگرم، وە چیرۆکی منداڵانە دەخوێنمەوە، وە کاتم بۆ سەیری کردنی پاپە داناوە، کاتم بۆ وانەکانی قوتابخانە داناوە .

محمد وتی: ئافەرین پەنا منیش وەکو تۆ بەرنامەکانم داڕێشتووە ....

هۆگر قسەی کردوو وتی: نەخێر ئێوە هەڵەن ....

محمد وتی: هۆگر تۆ زۆر لە وانە کەوتوویت لەبەر ئەوەی کاتت بۆ خوێند دانەناوە، بەڵام من و پەنا چونکە کاتمان بۆ وانەکانی قوتابخانە داناوە، نمرەکەی بەرزمان بەدەست هێناوە. وە چاوت زۆر سور بۆتەوە، هەمیشە لەناو پۆلە خەوت دێ؛ چونکە شەوانە درەنگ دەخەویت.



لەم گفتوگۆیانە دابوون مامۆستا (هەرێم ) بەلایەن دا تێپەڕی سەیری هەر سێ قوتابیەکانی کرد،

مامۆستا هەرێم وتی: ڕۆژتان باش گوڵەکانم، ئەوە خەریکی وانە بە (هۆگر) بڵێن؟! ئەی ئافەرین گوڵەکانم.

هەر سێ قوتابیان وتیان: گیانت باش مامۆستا گیان ....

محمد وتی: نەخێر مامۆستا، هۆگر و پەنا گفتوگۆیانە لەسەر ڕۆژانەی چی دەکەن، محمد هەموو گفتووگۆیەکی بۆ مامۆستا (هەرێم ) گێڕایەوە

مامۆستا ڕووی لە پەنای کرد، وتی: زۆرباشە ئافەرین بۆ ئێوە (محمد و پەنا)، هۆگر گیان قسەکانی (پەنا و محمد) ڕاستە؛ چونکە ئەتاری و سەیرکردنی پاپە زۆر چاوت دەهێشێنێ .

هۆگر بیرکردەوە، ڕاستە شەوانە لە لەبەر ئازاری چاوی ناتوانێ بخەوێ، بۆیە چاوی بەرەوو کزبوون دەڕوات ... ئینجا دەڵێت: مامۆستا ئاخر من لاوازم لە خوێندن، ئەتاریەکانم زۆر لام خۆشترە، سەیرکردنی پاپە زۆر خۆشە، شەوانە درەنگ فلیمی خۆش دەکات؟

مامۆستا وتی: گوڵەکەم ئەتاری و پاپە و درەنگ نووستن زیانی هەیە، ئەتاری مێشکت لاواز دەکات بێتاقەتت دەکات، چاوت لاواز دەکات، سەیری چاوت بکە چەند سور بۆتەوە، شەوانە درەنگ نووستن وات لێ دەکات لە ناو پۆلی قوتابخانە خەوت لێ بکەوێ، ئەوانە هۆکارێکن بۆ بێتاقەتی و تەمبەڵی، وەکو (پەنا و محمد) بەرنامە بۆ ڕۆژانەی خۆت دابنێ، با وەکو ئەوان زیرەک بی. ئینجا مامۆستا هەرێم پرسیاری لە قوتابیەکانی کرد، لەگەڵ دەرسەکان چۆنن؟، ئایایە دەرچوون یان نا ؟

پەنا وتی: مامۆستا من لە هەموو وانەکانم یەکەم نمرەم بەدەست هێناوە لە ناو پۆلی خۆم .

محمد وتی: مامۆستا گیان من دووەم نمرەم بەدەست هێناوە لە دوای پەنام .

هۆگر شەرم گرتی و خۆی سەرقاڵ کرد.

مامۆستا دووبارە پرسیار لە هۆگری کردەوە وتی: هۆگر تۆ چۆن بووی لە وانەکان .

هۆگر بە شێوەی شەرم و ڕەنگی سورەوە و تۆزێک بە دەنگێکی سەبرەوە .

وتی: سێ وانە کەوتم ...

مامۆستا هەرێم وتی: هۆگر باشە سێ وانە کەووتوویت، تۆ وەکو (پەنا و محمد) بەرنامەت دانا با ئەوە تۆش باشترین نمرە بە دەست دەهێنا، وەرە دەستت بخە ناو دەستمان بەڵێن بدە وەکو پەنا و محمد بەرنامە بۆ ڕۆژانەی خۆت دابنێی ...

هۆگر وتی: مامۆستا قسەکانتان زۆر ڕاستە، من ئێستا شەوانە لە تاو ئازاری چاوم خەوم لێ ناکەوێ پزیشک وتوویەتی: نابێ زۆر سەیری پاپە و ئەتاری بکەی، دەنا چاویلکەت بۆ دادەنێم، ئینجا ڕاستە من لە ناو پۆل گشت کات خەوم دەهات؛ چونکە شەوانە درەنگ دەنووم، لە وانەکانم زۆر لاوازم، هیچ وشەیەکی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نازانم، بەڵێنتان پی دەدەم، وەکو پەنا و محمدی زیرەک بم

پەنا و محمد وتیان: هۆگر ئێمەش هاوکارت دەبین بۆ وانەکانت

مامۆستا وتی: سوباس بۆ ئێوە گوڵەکانم، منیش قوتابی وەکو ئێوەی جوان و گوێڕایەڵ و ئاقڵ و باشم خۆش دەوێت .

Comments


bottom of page