top of page

لەگەڵ کۆلارەکەمدا..

ئەمین محەمەد/سلێمانی

ڕۆژێک ھەربە ڕاستی توند دەستم گرت بە کۆلارەکەم و ھەردوکمان فڕین بەرەو ئاسمان ،تا گەیشتینە نێو قولاِیی گەردون،ئای چەند خۆش و سەرنج ڕاکێش بوو!!مانگو خۆر و ئەستێرەکان دەدرەوشانەوە ،زۆر ڕەنگین بون،لەو بەرزییەوە سەیری زەویمان کرد،لە ھەمویان جوانتر و دڵگیرتر بو،بڕیارماندا بەخێرایی بگەڕێینەوە بۆ سەر زەوی ،کاتێ نزیک دەبوینەوە لە گۆی زەوی ،کیشوەرەکان،ھەمویان جوان و ڕازاوە دیاربون ،لە ھەمویان جوانتر و ڕازاوەتر ئەم کیشوەرەی خۆمان بو،کە ھاتینە کیشوەرەکەی خۆمان ،سەیرمان کرد ھەمو نیشتمانەکان زۆر جوان و خۆش بون ،بەڵام لە ھەمویان دڵگیرتر لای من نیشتمانەکەی خۆمان بو،لە نیشتمانەکەی خۆشماندا چەندین شار و شارۆچکەی ڕەنگین دیار بون ،لە ھەمویان جوانتر شارە دڵگیرەکەی خۆمان بو،کە گەیشتینە شارە کەمان،لە چراخان و دارستانێکی سەوز دەچو ،بەڵام لە ھەموی جوانتر ،باخچەی گەڕەکەکەی خۆمان بو،کاتێ گەیشتینەوە گەڕەکەکەی خۆمان زۆر ڕازاوە و ئارام بەخش بو، بەڵام لە ھەموی خۆشەویستتر و جوانتر کۆڵانەکەی خۆمان بو ،لە کۆڵانەکەی خۆشماندا جوانترین و خۆشەویستترینیان بۆ من ماڵی خۆمان بو،کە گەڕاینەوە بۆ ماڵی خۆمان خۆشەویستترینیان ژورەکەی خۆم بو،ھەر کە چومە ژورەکەی خۆم ھەمو شتەکان زۆر جوان دڵگیر و خۆشەویست بون لای من،بەڵام خۆشەویستترینیان جانتا و کتێبەکانم بون.من ئێستا دەزانم ھەمو گەردون زۆر جوان و ڕازاوە ودڵگیر و خۆشەویستە ،

٢٠١٨/١/١٥





Comments


bottom of page