top of page
Search

نەورۆز و نوێ بوونەوە

هۆنراوە بۆ منداڵان ............................ . هۆنراوەی : عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی نەورۆز و نوێ بوونەوە.


ئێمــــەی منداڵ هەرهەموو نەورۆزمان زۆر خۆشدەوێ نێرگزی داوە لــە خــۆی وەکو بوک دەردەکــەوێ لەگەڵ هـــــاتنی نەورۆز بەگــــۆرانی و هەڵپەڕکێ ئامـــــادەین بۆ پێشوازی لە شار و شارۆچکە و دێ نـــــــەورۆز نوێبوونەوەیە بۆ خاک و خەڵک و گیاندار سەرمـای زستان نامێنێ و دەچینە وەرزی بەهــــــار کە نەورۆز دێ لەگەڵ خۆی خونچەی نوێمان بۆ دێنێ نەورۆز هۆی دڵخــۆشییە بۆ کوردان لە گشت شوێنێ

 
 
 

Comments


bottom of page