top of page

هـەڵـۆ و تـیر .. رەزا شـوان

هـەڵـۆ و تـیـر .. رەزا شـوان

هـەڵـۆیـەک لەسەر لـووتکە چیـایەک نیشـتبۆوە. نێچـیرێکی لەسەر زەویـدا بـەدی کـرد.. هـەڵـۆکە بـۆی هـاتـە خـوارەوە ، تا بـیگـرێـت. زۆری نەمابـوو کە پەلاماری نێچـیرەکەی بـدات. راوکەرێـک لە پشـت دارێـکـدا خـۆی مـات دابـوو.. تیـرێکی ئاراسـتەی هـەڵـۆکە کـرد. پێـکای و تیـرەکە بـەر سـنگی هـەڵـۆکە کـەوت. هـەڵـۆکـە کەوتـە سـەر زەوی و خـوێـن لە بـرینەکەی دەچـۆڕایـەوە. ئازارێـکی زۆری هـەبـوو.. کە لە تـیرەکـەی رووانی، بـیـنی لە یەکـێک لـە شـاپـەڕەکـانی خـۆی دروسـتکـراوە.

هـەڵـۆکە بـە دەم ئـازارەوە، وتی:"بـە داخـەوە بـە تيرێـک لـێـیانـداوم، کە لە شـاپـەڕی خـۆم دروسـتکـراوە"

(*) ئەو پەنـد و وانەیەی لەم چـیرۆکە دایـە، گەر خـزم و خوێـش یارمەتی دوژمنانمان نەدەن. دوژمنان بە کـامی خۆیان ناگـەن. زۆر جـار دۆژمنان و نەیارانمان بەو هـۆیانە دەمان پێکـن کە لە خۆمـانەوە دەستیان کەووتـون. پەنـدێکی کوردیشـمان هـەیە: "دار دەڵـێ: ئەگـەر تـەور کـلکی لە خـۆم نەبـوایـە.. نـەی دەبـڕیمـەوە"

(*) ئەم چیرۆکە لە ئینگلیزییەوە وەرمگێڕاوە بۆ کوردی. ناوی نووسەری لەسەر نییە.

نەرویـج: ٢٠٢١

Comments


bottom of page