پشەکەی کۆڵان
- alihamarashid
- Jul 22, 2020
- 1 min read
Updated: Jul 23, 2020
نوسینی/ پەیام ئیبراهیم
.
لەگەڵ دایک وباوکی لەباخچە بچوکەکەی ماڵی خۆیان دانیشتبون لانە لەپڕ گوێی لەدەنگی پشیلەیەک بو لەکۆڵان ..مییاو...مییاو کەبەدەنگێکی کزو ناسک دەیمیاواند جوانتر گوێی بۆ دەنگەکە گرت و بەدەست ئیشارەتی بۆ کۆڵان کرد کەوا دەنگێک دێیت و دەستی دایکی گرت هەردو ڕۆشتن تادڵنیابنەوە پشیلەیە کاتێک بینیان بێچوە پشیلەیەکی بچکۆلانە زۆرکزو برسی لەکۆڵان دەمیاوێنێت لانە بەو دیمەنە زۆر نیگەران بو داوای لەدایکی کرد کە هاوکاری پشیلەکە بکەن لەگەڵ دایکی دەستەوانەیان لەدەست کردو پشەیان هێنیایە ژورەوە پێش هەموشت پاکیان کردەوە دواتر شیریان پێدا جێگایەکی نەرمیان بۆ سازکرد وچاودێریان کرد دیاربو پشەی جوان دایکی لەدەست دابو بۆیە وانیگەران و برسی بو لانە زۆر دڵخۆش بو بەمیوانە بچکۆلەکەیان دەبینی کە ڕۆژانە پشە گەورە دەبێت زۆرخۆشحاڵ دەبو ، پشە بوبە باشترینی هاوڕێ بۆلانە بۆهەرجێگایەک دەڕۆشت پشەی لەگەڵ خۆی دەبرد هاوڕێکان و خزم و دۆستەکانیان هەمو پشەیان خۆش دەویست ڕۆژێک لانە لەگەڵ یه کێک لەهاوڕێکانی بیریان کردەوە چۆن هاوکاری ئەو ئاژەڵانە بکەن کە لەدەرەوەن و برسی و بێ جێگان هەر بیرۆکەێەکیان بۆ هات و ئیشیان لەسەرکرد بۆیە بڕێاریاندا کە ڕۆژانە لەوخواردنانەی لەماڵی خۆیان دروست دەکرێت کەمێک جیابکەنەوەو بیدەن بەو پشیله و سەگ و ئاژەڵانەی لە کوڵانن تا ئەوانیش برسی نەبن بەم کارەیان دڵی خۆیان و ئاژەڵەکانیشیان خۆش دەکرد وە خەونیان بەوەوە دەبینی جێگایەکیان هەبێت بۆئاژەڵە بێلانەکان هەر بۆیە کاتێک لانەو هاوڕێکەی گەورە بون خەونەکەی خۆیان بەدیهێناو بەهاوکاری هاوڕێکانیان باخچەیەکی گەورەو جوانی ئاژەڵانیان دروستکرد خواردن و خزمەتی گیاندارە جوانەکانیان دەکردو ڕۆژانە یاریان لەگەڵ دەکردن و کاتێکی پڕ چێژیان لەگەڵ بەسەر دەبردن باخچەکەیان ناونا باخچەی(سۆز بۆئاژەڵە بێلانەکان)
Comments