top of page

پێشبڕکێیەکی خۆش...چیرۆک بۆ منداڵان...عەلی حەمەڕەشید

پێشبڕکێیەکی خۆش

عەلی حەمەڕەشید

پشە بۆر و هاوڕێکانی دوای ئەوەی کە لە کۆشسکردن تەواو بوون ، خۆیان گەیاندە گۆڕپانە بچوکەکەی دارستان.سەرەتا ویستیان پێشبڕکێیەکی پاسکیل سواری ئەنجام بدەن.پشە بۆر و سمۆرەی وردیلە و کەروێشکی نەرمۆڵە و کارە ڕەش و بەرخ سپی و ئاسکە خنجیل بوون.زەڕافەش وەک چاودێر پێشبڕکێکەی بەڕێوە دەبرد.لەسەر ئەو هێڵەی کە زەڕافە بۆ دەستپێکردنی پێشبڕکێکە کێشابووی بە ڕیز وەستان. زەڕافە پێیوتن هەر کە گوێتان لە دەنگی فیکەکەم بوو دەستپێبکەن. خۆیان ئامادە کرد و چاوەڕوانی دەنگی فیکەی زەڕافە بوون. بێچووە فیلیش حەزی دەکرد ئەویش بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بێت ،بەڵام نەگەیشتبووە لای ئەوان،بۆیە جار جار فیکەیەکی لێدەدا،ئەوانیش دەکەوتنە ڕۆیشتن،بەڵام خێرا زەڕافە دەیگێڕانەوە و پێیدەوتن ئەوە فیکەی من نەبووە .فیل چەند جارێک ئەوەی دووبارە کردەوە تا گەیشتە لای هاوڕێکانی و لەوێ فیکەیەکی توندی لێدا و دەستی کرد بەپێکەنین،وتی داوای لێبوردن دەکەم ئەوە من بووم جار جار فیکەم لێدەدا تا ئێوە دوا بکەون و منیش فریای ئەو پێشبڕکێیە بکەوم. ئەوانیش دەستیان کرد بە پێکەنین و وتیان تۆیش بەشی خۆت دەزانی هاوڕێ.ئیتر زەڕافە فیکەکەی لێدا و کەوتنە ڕۆیشتن.سمۆرە و کەروێشک و ئاسک و پشیلە زۆر بەخێرایی دەڕۆیشتن،فیل لە ڕێدا یەکێک لەتاییەکانی پاسکیلەکەی هەواکەی کەم بوەوە،بۆیە کارە ڕەش و بەرخە سپی فریای کەوتن و هاوکارییان کرد،کەوتنە ڕۆیشتن فیل دەیتوانی پێش ئەمان و هاوڕێکانی تریشی بکەوێت،بەڵام لەگەڵ کارە ڕەش و بەرخەسپی پێکەوە یەکەم بوون..ئەوانی تر کە کاتێک ئەمان خەریکی هاوکاری یەکتر بوون بەخێرایی دایان بەلای ئەماندا وایاندەزانی کەیەکەم دەبن.دوای تەواو بوونی یارییەکە پێکەوە خەڵاتەکەیان وەرگرت.





Commenti


bottom of page