پێنووس و لاستیکی کوژاندنەوەی نووسین
- raza shwan
- Aug 14, 2020
- 1 min read
Updated: Aug 15, 2020
وەرگێڕانی : رەزا شوان / نەرویج
لەنـاو قـوتـوویەکی پێنووسدا، لاستیکـێکی کـوژانـدەوەی نووسـین و پێنووسێکی جـوان لە یەـکتریـان دەڕوانی.
لاستیکەکە : چـۆنی هـاوڕێی شـیرینم؟
پێنووسەکە : مـن هـاوڕێی تـۆ نیـم.
لاستیکەکە : بـۆ؟
پێنووسەکە : چـونکە رقـم لـێتە.
لاستیکەکە : بـۆ رقـت لـێمە؟
پێنووسەکە : چـونکە تـۆ نووسینەکـانی من دەکـوژێنیتەوە.
لاستیکەکە : مـن تەنها هەڵەکـان دەکـوژێنمەوە.
پێنووسەکە : تـۆ هەقـت بەمەوە چـییە؟
لاستیکەکە : مـن لاستـیکی کـوژاندنەوەی نووسیـنم، ئەمە ئیـشمە.
پێنووسەکە : جـا ئەمە کـەی ئیـشە؟
لاستیکەکە : ئیـشەکەی منـیش وەکو ئیشەکەی تۆ بەسـوودە.
پێنووسەکە : تـۆ هـەڵە و لەخـۆبـایـیت.
لاستیکەکە : بـۆچی؟ پێنووسەکە : چـونکە ئـەو کەسەی دەنـووسێ، باشترە لەو کەسەی کە دەکـوژێنێتەوە.
لاستیکەکە : کـوژاندەوەی (هـەڵـە)هـاوتای نـووسینی (راسـت)ـە.
پێنووسەکە بـۆ ماوەیەک سەری داگرت.. داما و بیری کردەوە.. ئینجا سەری هەڵبڕی.
پێنووسەکە : تـۆ راسـت دەکەی هـاوڕێی شـیرینـم.
لاستیکەکە : هـێشتا هـەر رقـت لـێمە؟
پێنووسەکە : رقـم لەو کەسە نیـیە، کە هـەڵەکـانم بکـوژێنێتەوە.
لاستیکەکە : ئـەوەی (راسـت) بـێ مـن نایکـوژێنمەوە.
پێنووسەکە : بـەڵام مـن دەتبـینم رۆژ لە دوای رۆژ بچـووکتر دەبیـتەوە.
لاستیکەکە : چـونکە بـۆ کـوژانـدەوەی هـەر هـەڵـەیەک، مـن قـوربانی بە بەشـێک لە لـەشی خـۆم دەدەم.
پێنووسەکە ـ بە دڵتەنگـییەوە ـ وتی : منیش هەست بەوە دەکەم، کە وەکو خۆم نەماوم، کـورت بوومـەتەوە.
لاستیکەکە ـ دڵی دایـەوە و ـ وتـی : هـاوڕێ گـیان، ئێـمە ناتـوانین سوود بە کەسانی تر ببەخـشین، ئەگەر لە پێناویـانـدا قـوربـانی نەدەیـن.
پێنووسەکە ـ بە خـۆشیـیەوە ـ وتی : هـاوڕێی دڵسـۆزم، تـۆ چەنـد مـەزنی و قسەکـانت چەنـد شـیرین و جـوانن.
لاستیکەکە و پێنووسەکە زۆر دڵخـۆش بـوون، کە وەکو دوو هـاوڕێی گیانی بە گیانی، ناکـۆک نیـن و.. لە یەکـتری دانـەبـڕان.
Comments