top of page

چاکە و هاوکاری

نوسینی / پەیام ئیبراهیم

لەڕۆژێکی باراناوی ولەوەرزی زستاندا کەسەرماو سۆڵەیەکی زۆربو بەفر هەموشوێنێکی لەدەشت و دەرو شاخ و سەردرەخت و گەڵای درەختەکانی سپی کردبو کەدیمەنێکی زۆر دڵڕفیێنی هەبو وە بێدەنگیەک هەمو دارستانی گرت بو گیاندارەکان هەریەکەو لەکولانەو تەویلەو ناو درەختەکان و ئەشکەوتەکاندا بێدەنگ ببون تەنها سمۆرەی کلک زەرد نەبێت کە گوێزەکانی کە شاردبونییەوە بۆزستان بەفر دایپۆشی بو ئەودارەی کە کونی کردبو لێی بژی لەبەفرا دیارنەمابو سمۆرە لەگەڵ دوبێچوەکەی نەیان دەزانی ڕوبکەنە کوێ؟ لەسەرماندا بێچوەکان لەتەنیشت دایکیانەوە کز وەستابون دایکە سمۆرە ماچی بێچوەکانی کردو وتی ئازیزەکانم ئارام بگرن ئەم کاتە ناخۆشانە تەواو دەبن دڵنیا بن، یەکێک لەبێچوەکان وتی دایکە زۆرم برسیە هەم سەرماشمە بەناچاری هەرسێکیان باوشیان بەیەکدا کرد لەسەرتەپۆڵکە بەفرێک کز دانیشتبون لەم کاتەیا مشکە کوێر لەژێر تەپۆڵکەکە هاتەدەرەوە بینی سمۆرەو بێچوەکانی دانیشتون لەسەرتەپۆڵکەکە ،وتی ها سمۆرە خێرە بەم ساردو سەرما یەلێرەن؟؟ دایکە سمۆرەش بە دەنگێکی نوساو ولەرزەوە وتی ماڵەکەم بەفر دایپۆشیەوەو گوێزەکانم هەمو بون بەژێر بەفرەوە مشکە کوێری بەڕێز وتی کەواتە بفەرمون بۆ ماڵەکەی من مشکە کوێر لەژێر تەپۆڵکەکەیا ماڵێکی گەرم و گوڕی بۆخۆی دروست کردبو بەخێرهاتنی سمۆرەکانی کردو خێرا خواردنی بۆ ئامادە کردن وتی هەتا کاتی توانەوەی بەفر ئێوە میوانی من دەبن سمۆرەکان زۆر دڵخۆش بون بە هاوکاری وچاکەی مشکەکە سوپاسیان کرد بۆ ئەوخزمەتەی کە پێکەشی کردن بێچوی سمۆرە کەومشکەکە بون بەهاوڕێ پێکە وە کاری ناوماڵیان ودە کردو هاوکاری دایکیان دە کرد بێچوی سمۆرە بیری لەو کاتە ناخۆشانە دەکردەوە کە بێماڵ وحاڵ بون چەن سەخت لێیان دە گوزەرا لە پڕ بیرێک بەخەیاڵیدا هات وتی ئێستا ئەبێت بەم بەفرو سەرماو سۆڵەیە چەن کەسی تر وەک وئێمە بێ ماڵ و حاڵ بێت وپێویستی بەهاوکاری بێت؟؟؟ هەربۆ یە لەپڕ بەدایکی وت دایکە گیان من دەبێت بڕۆم مۆڵەتم دەدەیت؟؟دایکی وتی بۆ کوێ؟؟ ئازیزەکەم دونیا هە مو بەفردایپۆشیوە وتی من دەمەوت بڕۆم هاوکاری ئەوهاوڕێیانەم بکەم کە ئیستا وەکو ئێمە لێقەوماون و پێویستان بەهاوکاری هەیە دایکی بەم بیرۆکە جوانەی بێچوەکەی زۆر دڵ خۆش بو وتی مۆڵەتت دەدەم بەڵام دەبێت ئاگاداری خۆت بیێچوەکەش زۆرسوپاسی دایکی کردو وتی باشە دایکە گیان لەم وتووێژنەدا بێچوی مشکە کوێریش گوێ بیستی ئەم قسانە بو وتی کەوابێت منیش دێ م و منو تۆ بەیەکەوە ئەوکارە دەکەین بێچوی مشکەکەش مۆڵەتی لە دایکی وەرگرت و پێکەوە خۆیان ئامادە کردو ڕۆشتن لەڕێگا سەرقاڵی یاریکردن بون بە بەفرە کە سەیری ئەو دیمەنە جوانەیان دەکرد کە بەفرهەموشوێنکی سپی کردبو لەپڕ بینیان کەوا پەڕەسێلکەیەک لەهێلانەکەی کەوتوتە خوارەوە لەسەرمایا لەرزی لێهاتبو بێچوی سمۆرە گوێچکەی خستە سەر دڵی پەڕە سێلکەکە تابزانێت زیندوە گوێی لێبو کە دڵی بەهێواشی لێدەدات و هێشتا زیندوە بێوی سمۆرە لە خوشیاندا بەرزبۆوە وتی بەڵێ زیندوە خێرا بێچوە مشکو سمۆرە هەڵیان گرتو بەفرەکەی سەریان لابردو بردیانەوە بۆماڵەوە تاگەرمی بێتەوە خواردیان دابە پەڕەسێلکەکە تابەتەواوی هێزی بۆگەڕایەوە بەمکارەچاکەیان ژیانی هاوڕێکەیان ڕزگارکرد دایکە سمۆرە زۆردەست خۆشی لەهەردو بێچوەکە کردو وتی ڕاستە ئێوە بچوکن بەڵام کارێکی گەورەتان کرد بێگومان بێچوە بچوکەکانیش دەتوانن چاکەوهاوکاری پێشکەش بکەن هەموان پێکەوە زستانێکی خۆشیان تەواوکردو زۆردڵ خۆش بون پێکەوە....

مناڵەجوانەکان پێویستە ئێمەش لەم وەرزی سەرمایەدا ئەگەر جل و بەرگ و قەمسەڵەی زیادەمان هەبو بیبەخشینە ئەو کەسانەی کەپێویستیان پێیەتی چونکە مرۆڤی چاکەکارو بەخشندە هەمیشە مرۆڤی نمونەین.

Comments


bottom of page