top of page

چۆلەکەکە بە نیشتمانەکەی شادبۆوە

Updated: Aug 9, 2020


نـووسینی: رەزا شـوان / نەرویـج


لە دامێنی زنجـیرە چیایەکی لوتکە بەرزی کوردستانی جوانـدا، دارستانـێکی دار بەرزی هەمەچەشنە هەیە. لە ناوەڕاستی دارستانەکەدا، کانییەکی گەورەی ئاو سارد و شیرینی لێ هەیە. چۆلەکەیەکی لاو، لەسەر داربەڕویەکی بەرزی نزیک کانییەکەدا، هێلانەیەکی دروستکـرد. زۆر دڵخـۆشـبو بە زێـدی خـۆی و بە هـێلانە جـوانـەکەی.. بە رۆژ لەگـەل هاوڕێکانیدا یاری خۆشیان دەکرد.. شەوانیش لە هـێلانە گەرم و نەرمەکەیدا دەنـوست.

رۆژێکی هـاوین، پێـش رۆژئاوابـون، بایـەکی بەهـێز هەڵیکـرد.. چـۆلەکەکە هەڵـفـڕی، ویستی بچـێت لە کانیـیەکەدا ئـاو بخـواتەوە و بگـەڕێتەوە بـۆ نـاو هـێلانەکەی. لەپـڕ گەردەلـولـێکی زۆر گـەورە و بەهـێز و تیـژ هـەڵـیکـرد.. چۆلـەکـەکە کـەوتە نێـو گەردەلولەکە و لەگەڵ خۆیـدا بەرەو باشور بـردی.. چەنـدی کرد خۆی پێ رزگار نەکرا. بە درێـژایی ئـەو شـەوە و بـۆ رۆژی دوایـش گـەردەلـولـەکە نەنیـشـتەوە.. بـۆ شـەوی دووەم هـێدی هـێدی هـێواش و ئارام بـۆوە، چۆلەکەکە کەوتە سەر زەوی و بورایەوە. خەریکـبو بمـرێت. هـۆشی هـاتەوە.. شەو بو نەیـدەزانی کە ئـەو شـوێنە کوێـیە، لە پاڵ بنچکـێکـدا هەڵـنیشت، بەڵام لە ترسان و لەبەر ماندوبون و ئـازاری گیانی و توینێـتی و بـرسێتی خـەوی لێ نەدەکـەوت.

بەیانی کە رۆژ هـەڵات، چـۆلەکەکە، بیـنی ئەو شوێـنە، دەشتـێکی لمـاوی چـۆڵی پـڕ لە دڕک و عـاگـول و بنچـکە.. چاڵـە ئاوێکی بینی، ئاوەکەی شـوێـر و تـاڵ بو، بە ناچـاری سی و چـوار قـوم ئـاوی خـواردەوە.. کەمـێک چـیـنەی کـرد.

چۆلەکەکە: ئـێرە نیشتمانی من نیە. هەرگـیز ناتوانم لێرەدا بژیـم، نە شاخی بەفـرین و نە باخی رەنگـینی لێیە.. دەبێت بفـڕم و بگەڕێمەوە بۆ نیشتمانە سەوز و جوانەکەی خـۆم.


چۆلەکەکە قـۆنـاغ بە قـۆنـاغ بەرەو باکـور فـڕی.. ئێـوارەی ئەو رۆژە گەیـشتە زنجـیرە گـردۆڵـکەیەکی روت و وشک.. لەبـن تاشەبـەردێکی گـەورەدا هـەڵـنیشت، بەڵام خـەوی لێ نەکـەوت، بیری هەر لای نیشتمانەکەی بو.

چۆلەکەکە لە بەیانی دوەمین رۆژیـشدا، قـۆناغ بە قـۆناغ فـڕی.. بۆ ئێوارەکەی گەیـشتە ریزە دارخورمایەک، لەسەر دارخورمایەکدا هەڵـنیشت، ئەو شەوەش خەوی لـێنەکەوت. چۆلـەکەکە: ئـێرەش نیـشـتـمانی مـن نیـە.. نیـشـتمانی مـن پـڕ لە رێـواس و داربـەڕو و گـوێـز و گـێوژ و قـەزوان و هـەنـار و هـەنجـیرە. بەیـانی کە رۆژ هـەڵات، چۆلـەکەکە بـەرەو باکـور درێـژەی بە فـڕین دا.


دوای نیـوەڕۆ لە دورەوە زنجیرە چیایەکی بەرزی بینی، ناسییەوە کە ئەو زنجـیرە چـیایەی کوردستانە کە بەسەر دارسـتانەکەدا دەڕوانێـت و داربەڕوەکـە و هـێلانەی لـێیە. زۆر گەشـایەوە و هـیوادار و دڵخـۆشبو. گـوڕ و تینـێکی زیـاتر کەوتە هەنـاوی و تیـژتـریش فـڕی.. پێـش رۆژئـاوابـون گەیـشـتەوە دارسـتانـەکەی زێـدی.. لـە کـانیـیەکەدا تێـر ئـاوی خـواردەوە. فـڕی و لەسەر داربـەڕوەکـەدا نیـشـتەوە و چـوە نـاو هـێلانـەکـەی. چۆلـەکەکە: ئـۆخـەی کە نەمـردم و بە نیـشـتـمانە جـوان و شـیـریـنەکەم شـادبـومـەوە. یەکسەر چاوەکـانی نـوقـانـد و خـەوی لـێـکەوت.

نەرویـج : ٢٥/ نۆڤـەمبەر/ ٢٠١٩ (*) منـداڵە روحسوکەکـان.. نیشـتمانی ئێمەش کوردسـتانی پـیرۆز و جـوان و رەنگینە. کە هەمیشە لەبەرچاو و لەناو دڵمان دایە.. بێ کوردستان ناتـوانین هەڵـبکەین و بـژین.


Comments


bottom of page