چیرۆک بۆ منداڵانی باخچەی منداڵان ......خرپن و نونو.....عەلی حەمەڕەشید
- alihamarashid4
- May 6, 2021
- 1 min read
چیرۆک بۆ منداڵانی باخچەی منداڵان
..
خرپن و نونو
..
عەلی حەمەڕەشید
..
(لیرە )بوکەشوشەیەکی زۆر جوانی ھەبوو ، قژ زەرد و چاو شین ..(لاوان ) یش ورچێکی خرپن...رۆژانە یارییان پێ دەکردن و دوای تەواو بوونی یارییەکەیان دەیانخستەوە جێگەی خۆیان...(لیرە ) بوکەشوشەکەی ناونابوو (نونو )، (لاوان ) یش ورچەکەی خۆی ناونابوو (خرپن ) ..ئەوان زۆر دڵیان بە( خرپن و نونو) خۆشبوو..رۆژێکیان لەکاتی یاری کردن دا (نونو )کەوتە ژێر قاچی (خرپن) ەوە ...(لیرە ) خەریک بوو لە( خرپن ) توڕە ببێت..(لاوان ) دەستی کرد بە پێکەنین و وتی (لیرە) گیان ئێمە ھاوڕێین ھەرگیز ئازاری یەکتر نادەین و لە یەکتریش توڕە نابین ..(خرپن و نونو ) یش وەکو ئێمە ھاوڕێن و ھەردووکیشیان ھاوڕێی ئێمەن ، ئیتر چۆن شتی وا دەکەیت...لیرە تەماشایەکی لاوانی کردوو وتی زۆر راستە (لاوان ) گیان من بیرم چووبوو ..دەی باپێکەوە گۆرانییەکیان بۆ بڵێین:
(نونو ) ی قژ زەرد و چـاوشــین
ئەو ھەمــووە جوانییە چین
بەشـی ئێمــــەی لێ نـادەی
وەک خـۆت دڵخۆشمان ناکـەی
تۆیش (خرپن) گیان لە یاری
زۆر نــەرم و نیان دیــاری
فێرمان بکــــە وەک تۆ بین
ھێمن و لەســــــەرخـۆبین
.....
٢٠١٥/١/١
Comentários