top of page

کیسەڵ و هەڵۆ

Updated: Jun 27, 2020

وەرگێڕانی / لە فارسیەوە ئازاد تەھا

.

لەناو قوڵایی دارستانێکدا گۆمەئاوێک ھەبوو ,کیسەڵێک لەناو ئەو گۆمەدا دەژیا کە تاکە ئارەزووی ئەو فڕین بوو ’ھەمیشە لەبیری ڕێگایەکدابوو تا بەئارەزووەکەی بگات .لەو دارستانە جوانەدا باڵندەگەلێکی زۆر بەئاسماندا دەفڕین,ئەوان ھەمیشە بەئاسمانمدا دەفڕین و تەنھا ئەوکاتانەی تینوویان دەبوو دەھاتنەخوار.کیسەڵ بە حەسرەتەوە سەیری ئەوانی دەکرد و ئارەزووی دەکرد کە بتوانێت بفڕێت:( وای سەیرکەن چەندە جوانن بێگومان زۆر خۆشحاڵن کە دەتوانن لەو بەرزیەوە دنیا ببینن ئەوەندە لە ھەورەکانەوە نزیکن کە ھەرکات بیانەوێت دەتوانن لەگەڵیاندا یاری بکەن ئای خۆزگە دەمتوانی بفڕم.کیسەڵ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێتاقەتتر دەبوو ,بە تێپەڕ بوونی کاتیش خەونی فڕینەکەی گەورەتر و گەورەتر دەبوو ,پاشان ڕۆژێک بیرۆکەیەک بە خەیاڵیدا ھات و بە پەلە چوو بۆلای ھەڵۆ کەلەو نزیکانە لەسەر لقی درەختێک نیشتبوەوە و ئارەزووەکەی بەو ووت: (ھاوڕێکەم ھەڵۆ)

ھەڵۆ : ٠سڵاو کیسەڵ بەبینینت خۆشحاڵم بزانم چی وایکردووە ئەمڕۆ لە گۆمەکەت بێیتەدەر .


کیسەڵ وتی : (ھاوڕێکەم تۆ بەھێزترین باڵندەی ئەم دارستانەی چونکە تۆ لە ھەموویان بەرزتر دە فڕیت ) .

ھەڵۆ : (ڕاستە بەڵام پێم سەیرە بۆ وا میھرەبانی لە گەڵمدا و بۆچی باسی فرین دەکەی , خۆ کیسەڵەکان ناتوانن بفڕن ! تۆ چیت لەمن دەوێت ؟)

کیسەڵ : (ڕاستە , من ئارەزویەکم ھەیە وە تەنھا تۆ دەتوانیت یارمەتیمبدەیت بۆ بەدیھێنانی ئەو ئارەزوە )

ھەڵۆ : (باشە پێمبڵێ ئارەزوەکەت چیە ,وە من باشتڕین ھەوڵدەدەم بۆ بەدیھێنانی ! )

کیسەڵ : (دەمەوێت بە ئاسماندا بەرز بفڕم و ھەموو دنیا لەخوارمەوە ببینم )

ھەڵۆ: (بەڵام ئەوە چۆن دەگونجێت ؟ ئێمە بۆ فڕین پێویستمان بە باڵ ھەیە و ئەگەر تێبینیت نەکردووە ,تۆ باڵت نیە!

کیسەڵ: (منیش بۆ ئەوە تۆم پێویستە , تۆ بە چنگەکانت من ھەڵبگرەو بەرزمبکەرەوە پاشان بەرمبدە ئیتر من دەتوانم بفڕم و ھەموو دنیا ببینم ,بەڵێ ھەڵۆۆۆۆۆ)

ھەڵۆ : (بەڵم ئەم کارە زۆر ترسناکە من پێم ووتوویت ھا)

کیسەڵ: (نیگەران مەبە ھیچ شتێکی حراپم بەسەرنایەت,ئێستا ئەو کارەی کە پێم ووتیت ئەنجامی دەدەیت یان نا تکات لێدەکەم ئەنجامیبدە.)

ھەڵۆ: ( زۆر باشە، ھەر چۆنێک کە تۆ دەتەوێت )

ھەڵۆ بۆ جێبەبەجێکردنی ئارەزووی کیسەڵەکە ھاتەحوارەوە و بە چنگەکانی کیسەلەکەی ھەڵگرت و لەگەڵ حۆیدا بردی بۆ ئاسمان ,سەرەنجان کیسەڵ بە ئارەزووەکەی گەیشت .

کیسەڵ: (سەیرکە دەبینی دنیا چەندە جوانە؟ تەنانەت دەتوانم دەست لە ھەورەکان بدەم تەنھا کەمێکیتر بڕۆرە سەرتر دواتر دەتوانیت چنگەکانت بکەیتەوە ئیتر من وەکو تۆ دەتوانم بفڕم..)

ھەلۆ: (سەیربکە و گوێبگرە تۆ کیسەڵیت باشە! کیسەڵکانیش ناتوانن بفڕن,لەتواناتدانیە بفڕیت)

کیسەڵ: (چەندە نیگەرانیت! تەنھا چنگەکانت بکەرەوە و پاشان دەبینیت من خەریکە دەفڕم ھیچ کێشەیەک ڕوونادات .(

ھەڵۆ ھەوڵیدا بۆ کیسەڵکەی ڕوونبکاتەوە, بەڵام کیسەڵەکە گوێی بەمکارە نەدا , لە ئەنجامدا ھەڵۆکە بەرزتر بووە و چنگەکانی کردەوە و کیسەڵەکە کەوتەخوار ەوە.

کیسەڵ: (وەی گیان من خەریکە دەفڕم ئەمە باشترین ڕۆژی ژیانمە ......وای وای نانا...من خەریکە دەکەومە خوارەوە یارمەتی ......یارمەتیمبدەن من بگرە تانەکەوم )

کیسەڵ بە چاکەو باشی ھەڵۆ چووە سەر ە وە بەڵام بەبێ بوونی باڵ چۆن دەتوانێت بفڕێت.....بە زرمەیەکی گەورە کەوتەخوارەوە و درابە زەویدا !

کیسەڵ ووتی: (ئاخخخ خەریکە لە ئازاردا دەمرم..من چیمکرد! چەندە بێ ئەقڵم؟ ھەڵۆ ھەوڵیدا ئاگادارم بکاتەوە بەڵام من گوێم نەگرت !من بەحتم ھەبوو کە قەباغم ھەیە ئەگینا ئەمڕۆ دوواین ڕۆژی ژیانم دەبوو بەختم ھەبوو)

کیسەڵ لە ھەڵەی خۆی تێگەیشت ,زانی کە ئەو جیاوازە لە باڵندەکان و دەبێت بەوە دڵ خۆشبێت . پاشان گەڕایەوە بۆ گۆمەکەی خۆی و لەو بەدوا ھەتا ھەتایە بە دڵخۆشی ژیا.

Comments


bottom of page