کە بەهار دێ
- عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
- Mar 22, 2022
- 1 min read
هۆنراوە بۆ منداڵان.................................هۆنراوەی: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی
کە بەھـار دێ کوردستان
چیــا و دۆڵ و دارستان
لـە جوانیدا بـــە گشتیی
دەبنە تابــلۆی سروشتیی
بۆ ھـەر جێگەیەک بڕۆی
پێشانگەیەکـــە بــۆخۆی
سەوزایی و ئاوی سـازگار
وەک دیمـــەنێکی نــازدار
بـــۆ پێشوازی ئامـــادەن
بەخێرھاتنامان دەکــــەن
تــــا بۆ ســەیران و پشوو
بچین بــــــۆ لایان زو زو
دوای تــــەواو بـوون گرنگە
پــــــاک ڕاگـــرتنی ژینگە
چی پاشماوەمــــان ھـەبوو
کۆی دەکــــەینەوە ھـەموو
بەو کـــــارەی بەجێیدێنین
دڵسۆزییمــان دەنـــوێنین
...
٢٠١٧/٣/٢٤

Comments