گوڵی پۆل
- alihamarashid
- Jul 25, 2020
- 1 min read
عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی مامۆستا وێنه‌ی گوڵێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌خته ره‌ِشه‌كه دروستكرد، ئه‌وسا ڕووی كرده قوتابیه‌كان و وتی : هه‌ركه‌س بێده‌نگ و جوان دانیشت ناوه‌كه‌ی ده‌خه‌مه ناو ئه‌م گوڵه‌وه و ده‌یكه‌مه گوڵی پۆڵ. مامۆستا ته‌ماشای قوتابیه‌كانی كرد هه‌موویان بێده‌نگ بوون و پۆله‌كه هێمن بوو، ئیتر ده‌ستیكرد به ناو نووسین ناوێك، دووان، سیان تا یه‌كه یه‌كه ناوی هه‌موو قوتابیه‌كانی له ناو په‌ره‌ِی گوڵه‌كه‌دا نووسی ئه‌وسا وتی ئێستا ئێوه هه‌ر هه‌مووتان گوڵن چۆن گوڵ جوان و بۆنخۆشه ئێوه‌ش وه‌ك گوڵ جوان و بۆنخۆشن و له هه‌مان كاتیش‌دا ژیر و وریان.
Kommentare