top of page

About

سەبارەت

موزەی بەرهەمی هونەری منداڵان بە مەبەستی :

گرنگی دان و پەرە پێدانی کاری هونەری منداڵان

بە ئەرشیڤ کردنی بەرهە دەستکرد و دیجیتالیەکانییان

هاندانی منداڵان بۆ بیر کردنەوە و  کەڵک وەر گرتن لە رووداوو و بابەتە جۆراوجۆرکانی دونیای مۆدێڕن

گەشە پێدانی خەیاڵی منداڵان

گرنگی دان بە روانگەی منداڵان

بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانیان دەست بە کار دەکات.

 

 

یاسای کەڵک وەر گرتن لە مووزە ی بەرهەمی هونەری منداڵان :

هەموو بەرهەمەکانی ئەم ماڵپەڕە( دەقەکان، وێنەکان، لۆگۆکان، ئایکۆنەکان و دۆسیەکان) مۆڵکی تایبەتی مووزەی هونەری منداڵانن.

کەڵک وەرگرتن لە موڵکی ئەم سایتە بۆ کاری شەخسی ئازادە بەڵام بۆ کاری تیجاری دەبێت ئیجازە وەر بگرن. بۆ نموونە ئەگەر دەتانەوێت لە بەرهەمەکان بۆ بەرگ یان ناوەڕۆکی کتێبێک بەهرەمەند بن دەبێت ئیجازە لە مووزە بگرن.

هەر جۆرە سوئیستفادەیەک لە بەرهەمەکانی ئەم سایتە پێداچوونەوەی یاسایی بە دواوەیە.

مەرجی گشتی :

ئێوە بەلین دەدەن هەر بەرهەمێک دەنێرن بۆ مووزەی هونەری منداڵان، دەبیتە موڵکی ئەم مووزە یە و بۆتان نییە بێ ئیجازەی مووزە کاری تیجاری پێ بکەن.

 

مووزە بەرهەمی هونەری منداڵان :

بڕیار دەدات کە رێز لە مافی منداڵانی ئەندام بگرێت.

 بێ ئیجازەی بنەماڵەی منداڵەکان هیچ بەرهەمێک بڵاو ناکاتەوە.

مووزە بە مەرجێک بەرهەمەکان بڵاو دەکاتەوە کە مندالەکان لە بڵاو بوونەوە کارەکانیان ئاگادار و رازی بن

bottom of page