بـەفـر و گـوڵ
- Mohammad
- Mar 21, 2021
- 1 min read
بەفرە و شار سپی پۆشە
ئەی خوایە گیان چەند خۆشە
ورد ورد و بە هێواشی
گەڵا و گوڵی داپۆشی
چۆلەکەیەک بە جریوە
لەسەر چڵێ نیشتەوە
تۆزێ باڵی خۆی خوران
بەفری گوڵێکی وەران
ئەو گوڵە وا ژاکابوو
بۆنی خۆشی نەمابوو
بەفرەکەی کەوتە خوارێ
گوڵاوی لێ دەبارێ
١٨ / ٢ / ٢٠٢١
Comments