top of page

بۆ شاعیر و نووسەرانی منداڵان.



نوسینی : ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر

.  

بۆ ئەوەی هۆنراوەیەکی نوێی و بەرهەمێکی جیاوازو بنووسیت خۆت لەلاسایی کردنەوەو دێڕی سواو کاڵو کرچ بپارێزیت. ١- زۆر لەخۆت مەکە بۆنووسین زۆرێک لەو شیعرانەی ئەمڕۆ بۆ منداڵان دەنووسرێت ،تەواو هەست دەکەیت نووسەرەکە زۆری لە خۆی کردووە هیچ ئیلهام بە هرەیەکی تیا نابینیت هۆنراوەکە بریتیە لە چەند دێڕێکی سواو دوبارە چەن بارە بوەوە. ٢- زۆرنووسین.. کەمن ناوی دەنێم تۆپەڵە شیعر، زۆر نووسینیش وەک زۆر قسە کردن و چەندە بازی وایە گەر زۆرت وت هەڵەش زۆر دەکەیت، مەرج نی یە تۆ بۆ هەموو بۆنەو دیاردەیەک تۆپەڵێک دێڕی ساردو سڕ پەڕاوێکی پێسواخ بدەیت، داواجار دەبێت بزانیت شیعر وێنەیە مۆزیکە خەیاڵە هونەرە بەهرەیە جوانییە. ٣-پەلەکردن لە نووسین دا لەکاتی نووسینی شیعرێکدا ئارام وهێمن بە وردبینانە سەرنج بدە ئەم شیعرەت دووبارە نی یە جیاوازە لە بەرهەمەکانی پێشووت، بانووسەرێکی دیاربیت و بەرهەمی زۆرت هەبێت ، تۆبۆ دنیای خۆت نانووسیت بۆ دنیای منداڵان دەنووسیت تۆ ئەوقۆناغەی تەمەنت جێ هێشتووە پێت وانەبێت هەڵەناکەیت. هەموان دەکەوینە هەڵەوە چوون دنیای منداڵان زۆرسادەو ساکارو ناسکە. ٤- ئەم خاڵە زۆر گرنگە ئاگاداربیت بیرۆکەی شیعرەکەت سەرچاوەی لەکوێوە هاتووە ؟ خۆرسکە هی خۆتە یا ئاگایانەو نا ئاگایانە لە بەرهەمی نووسەرێکی ترەوە وەرت گرتووە .؟ گەرهی خۆت نی یە ئاماژە بەناوی ئەو نووسەرەو بەرهەمەکەی بکە و ئاسایی یە هەموو لە یەکدیەوە فێردەبین و سودمەند دەبین، گەرئاماژەی پێنە کەیت دەچێتە خانەی دزی یەوە، لەدیوانی منداڵانی لەتیف هەڵمەت کەچاپخانەی مانگ بۆی چاپ کردووە لەتیف هەڵمەت زۆر بەرپرسیارانە ئاماژەی بەهەندێک لە بەرهەمەکانی کردووە کە بیرۆکەکەی لە فڵان سەرچاوەوە وەرگرتووە. من وەک ئاکۆ محەمەد سابیر زۆر بەداخەوەم تا هەستی بریندار بوون ئازار دراوم زۆرێک لە بەرهەمەکانی خۆم دەبینمەوە سکراب کراوەو دێرەکانی پێشو پاش خراوەو بەگۆڕێنی کێش و سەرواکانی داڕێژراوەتەوە شاعیر بەناو خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە. کاکی شاعیر تۆ دەبێت ئەوە بزانیت شیعریش بیرۆکەیەو ناوەڕۆک و مانایە تۆ لەڕیزکردنی دێردا شارەزایت و بیرۆکەت کۆڵەوارە بۆ بیرۆکەی من دەبەیت لەناو باخچەو زەمینی خەیاڵی مندا دێڕ هەڵ دەچنیت. بەبەڵگەوە لامە چەندین شیعرم ئاوا بیرۆکەی دزراوە کتومت وەک خۆی، بۆنموونە من شیعرێک دەنووسم ئەمڕۆ بەناوی هاوین یان جۆلانێ ، سبەی دەیبینمەوە فڵان شاعیر هەمان بیرۆکەو شێوازوستایلی منی بەناوی هاوین و جۆلانێ داڕشتۆتەوە شاعیر دەبێت خاوەنی ستایلو بیرۆکە و خەیاڵی خۆی بێت خۆ شیعرنووسینیش ئەرزەی ڕوکن ولوت عەمەلیات کردن نیە. تائەمڕۆش تەنها دووجاردووشاعیر ئاگاداریان کردومەتەوە ئەویش یەکێکیان بەنووسین لە سەروو شیعرەکەی خۆیەوە. نوسیبووی ئیلهام و بیرۆکەی ئەم شیعرەم لەشیعرێکی برای شاعیر ئاکۆ محەمەدەوە وەرگرتووە ،منیش دەست خۆشیم لێکرد ، مامۆستا حەمە فەریق حەسەن لە نوسینێکی زۆر جونیدا پێمان دەڵێت ئەگەر (دە نووسەرڕۆمانووس چیرۆک نووس ،شاعیر ...هتد بەرهەمەکانیان لەیەک چوون،نۆیان، زیادە. ٥- ئەو کاتەی دەست دەکەیت بە نووسین تەواو خۆت یەک لابکەروە ئەم بەرهەمەی دەی نووسیت ڕاستەو خۆ بۆ منداڵانی دەنووسیت نە بۆ منافەسەی فڵان شاعیرە نە بۆ ڕازی کردنی فڵان گۆڤارو نە بۆ خۆ دەر خستن و سەرمایە یە، گەر تۆ بە بیرۆکەو ستیالی خۆت بنووسیت و لە زۆری بۆری خۆت بپارێزیت دوور لە چاو لێکەری گەر ساڵی یەک هۆنراوەش بنووسیت چۆنێتیت پێ گرنگ بێت لە چەندایەتی ئەوکات دەتوانی داهێنانیش بکەیت و جیاواز بنووسیت ناو بانگوگەرسەرمایەشی بەدواوە بێت مافی خۆتە. ٦- زۆر بەی ئەو هۆنراوانەی ئەمڕۆ دەنووسرێت وەک هۆنراوەیەکی نوێ شاعیرەکەی دەیخاتە بەرچاومان هەر بەبەینینی هەست دەکەم ئەم هۆنراوەیەم چەندین جار پێشتر خوێندۆتەوە لەهۆنراوەیەکی ع .ع شەونم یا شاعیرێکی تر دەچێت هەڵ گێڕاوەتەوەو یەک دوو سەرە پارچەی بۆ زیات کراوە بەداخەوە ئەو خاڵانەی ئاماژەم پێکرد وای کرودووە هێشتا لە دنیای ئەدەبی منداڵان دا نەمان توانیوە داهێننانی نوێو هەنگاوی بەرچاو بنێین. ٧- کاتێک بەرهەمێکی نوێ دەنوسیت و تەواوی دەکەیت پێش مەکەوە لەبڕیاردان کە ئەم بەرهەمەم شازەوەو جیاوازە .

پیاهەڵدان بە بەرهەمی خۆتدا گەورەت ناکات، چاکتروایە پێشانی نوسەرانی هاوڕێتی بدەیت لە بری ئەوەی بڵێی شازە تازەیە بۆچوونو هەڵسەنگاندنو ڕەخنەو سەرنجیان وەر گریت و بەرهەمەکەتی پێ دەوڵمەند بکەیت و بۆ بەرهەمی داهاتوو ئەزمونێکی نوێت هەبێت. ٨- هەرنوسەرێکی منداڵانی کورد پێیوابێت ئە وبەرهەمانە ی بۆ منداڵان نوسیونی دەینوسێت لە سەدا سەد تەواوەو بەرهەمی لاوازی نی یە ئەوە بەهەڵەدا چووە ، لە خۆمەوە وەک نوسەرێک تا ئەوانی تر هەموو بەرهەمی لاوازمازن هەیەو ئەدەبی منداڵان بەتایبەتی چیرۆک و ڕۆمان وشانۆی منداڵان نوسەرانی کورد بەبەراورد بەنوسەرانی جیهان زۆر لەدواوەین، تەنانەت نوسەری بەئەزمونی دیاری کورد لەتیف هەڵمەت لەهەندێک لەبەرهە مەکانی لاوازی و کەمو کورتی پێوە دیارە، لە ساڵی ڕابوردودا شاعیرێکی ناسراو هۆنراوەیەکەی نوسی بوو زۆر هەڵەی تێدابوو. کە ئاگادارم کردەوەوە پێم وت ئەوە لە نوسینی تۆ ناچێت هۆنراوەکەت زۆر بێتامە هەڵەی تێدایە. لە وەڵامدا بۆی نوسیبووم ئەوە چاوی تۆ وا ئەی بینێت. من لەهیچ بەرهەمێکم بۆ منداڵان پەشیمان نیم و بەرهەمەکانم هەموی ناوازەیە، یەکسەر قسەی ئەو بەرپرسە سیاسیانەم بیر کەوتەوە کەدەلێن ئێمە پێڵاومان دڕاندووە بۆ کوردوستان و هەرچیمان کردوەو دەیکەین تەواوە . ئەو نوسەرە دەبوایە لێمی بپرسیایە؟ کەم کوڕی هۆنراوەکەم لە چیتادایە؟ هەڵەکانم بۆ دەست نیشان کە تا سودمەند ببم لێی و پێکەوە وتووێژ بکەین لە سەری. ناڕاستگۆترین نوسەری منداڵان ئەو نوسەرانەن کەدەڵێن لەهیچ نوسینێکم پەشیمان نیم و هەرچیم نوسیوە بۆمنداڵان بێکەمو کورتین و سەد لە سەد تەواون، لەکوردوستانێکدا کە ڕخنەگری جدی ئەدەبی منداڵانمان نی یە وەک پێویست. لە کۆتاییدا دەست خۆشی و هیوای بەردەوامی بۆ ئەومامۆستاو شاعیرو نووسەرانەی هەمیشە لە هەوڵدان دوورلەلاسایی کردنەوەبەرهەمی نوێ وبیرۆکەی جوانی خۆیان پێشکەش بە جگەر گۆشەکانمان دەکەن و سود لە هەڵەو کەم کورتیەکانیان وەر دەگرن. گەر نازانیت گوڵ بنووسیت پێ بە باخچەی شیعرامەنێ شیعر ماڵی لە ئاسمانـە و باڵــدارانی خۆی دەیــگـەنـێ

٢١\٦\٢٠٢٠

Kommentare


bottom of page