بەرخە ڕەش
- Mohammad
- Jul 19, 2020
- 1 min read
منداڵە ژیرەکان : مام زۆراب بەرخێکی ڕەشی زۆر جوانی هەیە . ڕۆژانە گەڵاو گیای تەڕی بۆ دەبەم .. زەنگۆڵەیەکی جوانیشی بۆ دەبەستم ، تـا بزرنەبێت .. پاشان منیش داوایەک لە بەرخە ڕەش ئەکەم . جا بابزانیین وەڵامی ئەو بەرخە جوانە چیی دەبێت .
بەڕخە ڕەش
محەمەد بەرزی
بــاع بــاع بـەرخـە ڕەش
وەرە بـتـگـرمـە بـاوەش
سـەوزە گـیـات بـۆ دەهـێـنـم
گـەڵات بــۆ دەوەرێـنـم
بــۆت دەبـەسـتـم زەنـگـۆڵـە
تـا ون نـەبـی بــەرخـۆلـە
کـە گـەورە بـووی وەک مـەڕی
تـۆش خـوری خـۆتـم بــەرێ
بــاشە بــاشە بـەسـەرچـاو
بـەشـی دەکـەم خـوری خـاو
دەیـدەم بـە تــۆ و مـام زۆراب
بـەڵام نـایـدەم بــە قـەسـاب
Comments