top of page

جــۆلانــە



جۆلانەکەم جۆلانە

بم بە بۆ ئەو ئاسمانە


با وەکو با بۆی بفڕم

شێوەی ئەستێرە بگرم


تێر تەماشای دنیاکەم

لە خۆشیانا سەماکەم


ماڵی خۆمان ببینم

دیاربێ دایکی شیرینم


دادە و باجی باخچەکەم

سەرو ماچیان بۆ هەڵدەم


بـابـە گیان پاڵێ بنێ

بــا بفڕم بە دیلانێ


٥ / ٦ / ٢٠٢١










 
 
 

Comments


bottom of page