top of page

حەسەن زیرەک

محەمەد بەرزی

وانەی ئەمڕۆ جیاواز بوو

بۆ گۆرانی و ئاواز بوو

سۆزی ناسکی کەمان

سەمای دەکرد بە دڵمان

مامۆستا پرسیاریکرد

بۆ ناوی دەنگخۆشی کورد

ئەوەی ناوێ بزانێ

دە لە دەی بۆ دادەنێ

من و زارا وەکو یەک

زوو وتمان : حەسەن زیرەک

مامۆستا چەپڵەی لێدا

وتی : ئێوە دە لە دە

٢٦ / ٦ / ٢٠١٩


 
 
 

Comments


bottom of page