خەڵات کردنێکی جیاواز..........نوسینی: عەلی حەمەڕەشید
- عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
- Jul 23, 2022
- 1 min read

چەند خۆشە کە لە پای ماندوو بوون لە هەر بوارێکدا بێت وەک پێزانین و بەسەرکردنەوە خەڵاتی ڕێزلێنانت پێشکەش بکرێت.لەڕاستیدا ئێمە کە دەنوسین و خزمەت بە منداڵ و دنیاو ئەدەبیاتی منداڵان دەکەین هەرگیز نە بۆ پاداشت و نە بۆ ئەوە دەنوسین کە خەڵات بکرێین چونکە ئەگەر بەو شێوەیە بنوسین ئەوا نوسینەکانمان هیچ بەهاو جوانییەکی تێدا نابێت و وەکو گوڵێکی نایلۆن دەبێت کە بێ بۆن و وسود دەبێت..بەڵام هەندێکجار بۆ پێزانین و نرخاندنی نوسینەکانمان بەسەر دەکرێینەوە و خەڵاتی ڕێزلێنانمان پێشکەش دەکرێت کە خۆمان ئاگاداری نین و بەهیچ شێوەیەکیش هەوڵمان بۆ نەداوە.خەڵاتەکان مەعنەویین و لەو لایەنەشەوە زیاتر هانمان دەدات کە بەرهەمی باشتر و جوانتر و بەسودتر و سەردەمیانەتر بنوسین بۆ منداڵان.من زۆرم لەو خەڵاتانە ێشکەش کراوە و هەر هەموویان بۆ من جێگەی ڕێز و پێزانین و سوپاس و دەستخۆشی خۆم لێرەوە بۆ

هەموو ئەو بەڕێز و لایەنانە دووبارە دەکەمەوە کە لەپای ماندوو بوون و خزمەتمان ئەو کارەیان ئەنجامداوە و منیان بەسەرکردۆتەوە.بەڵام خۆشی لەوەدایە کە تۆ بۆ منداڵ بنوسیت و خەڵاتەکەش لە بۆنەیەکدا منداڵێک بێت پێشکەشت بکات،ئای
لەو خۆشییە،ئای لەو جوانییە، ئای لەو ساتە پڕ لە جوانییە.دوایین خەڵات کە پێشکەشم کرا لە هۆڵی تەوار کە کۆمەڵەی کەلەپور و فۆلکلۆری کورد بەبۆنەی بەراتەوە مەرسیمێکیان سازکرد کەتیایدا کۆمەڵێک چالاکییان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد..شایانی باسە (ڕێزنامەی شەوی بەرات ) پێشکەش بە چەند کەسایەتییەک کرا ،بەخۆشحاڵییەوە منیش

یەکێک بوم لەو کەسانە...ئەوەی کە زیاتر دڵخۆشی کردم ئەوانەی خەڵاتەکانیان پێشکەش بەکەسایەتییەکان دەکرد کۆمەڵێک منداڵی بەهرەمەند بوون کەهەریەکەیان لەبوارێکدا وەک هونەرمەندێکی بچکۆلە دیار بوون. بەڕاستی جیاواز بوو ،بیرۆکەیەکی باشبوو کە کۆمەڵەی کەلەپور و فۆلکلۆری کورد بۆ ئەمساڵ ئەنجامیاندا و بووە مایەی خۆشحاڵی منداڵە بەشداربووەکانیش کە کارەکانی ئەوانیش بەرز نرخێنران و پێزانینێکی زۆر باشیشوو بۆ ئەوان کە لە بۆنەیەکی لەو شێوەیدا بەسەر کرانەوە و بەشدار بوون.


Kommentare