لای لایە
- Mohammad
- Sep 6, 2020
- 1 min read
محەمەد بەرزی
لالاکـە فـریـشـتـەکـەم
بـەبـە خـۆشەویستەکەم
بـنـوو بـەرخـی شـیـریـنـم
هـیـوا و ئـاواتـی ژیـنـم
درەنـگـە نـیـوەی شـەوە
دەی مـەگـری کـاتـی خـەوە
مـەتـرسـە مـن لـەلاتـم
وا لـە دەوری بـاڵاتـم
سـیـنـەم بـۆ تـۆ سـەریـنـە
ڕۆح و چـاوم پـەرژیـنـە
دەی بـنـوو دڵـی دایـە
خـەوێـکـی خـۆشـبـێ خـوایـە
١٧ / ٩ / ٢٠١٦
تێبینی : ڕۆژی ٢٦ / ٦ / ٢٠١٦ لە لایەن برای هێژا و زۆر خۆشەویستم کاک ڕەزا شوانی خەمخۆر و دڵسۆزی ئەدەبی منداڵانەوە ، بابەتی ( گرنگیی لایە لایەی بۆ منداڵان ) ، لە سایتی ئەمڕۆدا بڵاودەکرێتەوە .. ئەم هۆنراوەیە لەبەر ڕۆشنایی ئەو بابەتەدا نووسراوە .

Comments