منداڵێکی بەهرەمەند.....ئامادەکردنی: باران عەلی
- عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
- Apr 28, 2022
- 2 min read
منداڵێکی بەهرەمەند
ئامادەکردنی:باران عەلی
هاوڕێیان، میوانی ئەمجارەی گۆڤارەکەتان منداڵێکی چالاک و بەهرەمەند و بەتوانایە،هەر لەسەرەتاوە هەستی بە بەهرە و تواناکانی خۆی کردووە و چالاکی ئەنجام داوە ،بۆیە لێمان پرسی:
کوردجینیەس:حەزدەکەین خۆت بە گۆڤارەکەمان بناسێنیت؟

ئایدیا:بەڵێ،حەز دەکەم بەخۆشحاڵییەوە، من ناوم (ئایدیا مەحمود عەبدولکەریم) ە، تەمەنم (١٦) ساڵە و ئێستا لە پۆلی ١٠یەمی ئامادەییم.
کوردجینیەس: لەپۆلی چەند بووی کە هەستت کرد تۆ بەهرەت هەیە و بەهرەکەشت چی بوو؟
ئایدیا:سەرەتا لە قۆناغی سەرەتاییەوە وێنەم دەکیشا، پاشان کاری دەستی و چنین و دیزاینی جلوبەرگم دەکرد بۆ بوکەڵەکانم، دواتر پەرەم بە تواناکانم دا ، تا ئێستا بەردەوامم لە خوێندنەوە و مۆزیکیش دەژەنم.
کوردجینیەس: هاندەری سەرەکیت کێ بووە و لە قوتابخانەش مامۆستا و هاوڕێکانت چۆن لە کار و چالاکییەکانی تۆیان ڕوانیوە؟
ئایدیا: خێزانەکەم بە پلەی یەکەم و مامۆستاکانم پاڵپشت و هاندەرم بوون.
کوردجینیەس: حەزدەکەین هەندێک لەو چالاکییانەی کە ئەنجامت داون باسیان بکەیت؟
ئایدیا: بێجگە لە کێشانی چەند تابلۆیەک وەک وێنەی شاعیران و پۆستەر هەر لە پۆلی حەوتەوە تا ئێستا چەند سیمینارێکم ئەنجام داوە لە قوتابخانەکانمدا و بەردەوام دەخوێنمەوە و بەشداری لە چالاکیەکانیشدا دەکەم.

کوردجینیەس: ئەنجامدانی ئەم چالاکییانە کاری نەکردۆتە سەر خوێندنەکەت؟
ئایدیا:لە بەر ئەوەی کارەکانم بە پلان ئەنجام دەدەم کاتم بۆ خویندن و کۆششکردن و چالاکییەکانیشم دادەنیم، بۆیە هیج کاریگەرییەکی نەکردوەتە سەر ئاست و توانای خویندنم لە خویندنگە بە شێوەیەکی نەرینی.
کوردجینیەس: ئەی دەتەوێت لە ئێستادا دەتەوێت زیاتر گرنگی بە چ بوارێک بدەیت و وەک خەونێک وایە بۆت؟
ئایدیا:وێنەکێشان وموزیک وەک بەهرە و ئاستیکی بەرزی خویندن لە خویندنگەدا.
کوردجینیەس:لەگەڵ خوێندنەوەدا چۆنی ؟زیاتر چی دەخوێنیتەوە؟
ئایدیا:حەز بە پەرەپیدانی زمانی ئینگلیزی دەکەم لە خوێندنەوەدا، بۆیە زیاتر چیرۆک بەو زمانە دەخوێنمەوە لەگەڵ ئەو کتێبانەی کە دەبنە هاندەر بۆ گەشەپێدانی خود.
کوردجینیەس:ئەی لەگەڵ خوێندنەکەتدا چۆنی؟
ئایدیا:زۆر باشم بێگومان هەوڵی باشتریش دەدەم.
کوردجینیەس:حەز دەکەیت لە پاشەڕۆژدا ببیت بە چی؟
ئایدیا:بۆ دەسنیشانکردنی پاشەرۆژم دەخوازم هەرکارێک خزمەت بە مرۆڤایەتی و بەخشین و ژینگە دۆستیی بکات لە هەر بوارێکدابیت.

کوردجینیەس:چی ترت ماوە و ئێمە لێمان نەپرسیویت و خۆت حەز دەکەیت باسی بکەیت؟
ئایدیا: زۆر سوپاستان دەکەم، دەستخۆشیم بۆ ئەم گۆڤارە ئازیزە و هیوای بەردەوامی دەخوازم بۆ زیاتر خزمەتکردنی بەهرەو توانای منداڵان.
تێبینی:
ئەم دیدارە لە ژمارە(٢) ی گۆڤاری (کوردجینیەس) دا بڵاوکراوەتەوە.

Comments