top of page

هــاویــن

محەمەد بەرزی

هاوین وەرزی گەرمایە

میوەی زۆر خۆشی تیایە

کاڵەک و شووتی و ترێ

مۆز و هەنجیر و هەرمێ

هەڵوژە و قۆخ و قەیسی

ئاڵ و سورە گێلاسی

تیشکی خۆرەکەی تیژە

ڕۆژانی زۆر درێژە

مانگ و ئەستێرەی گەشە

شنەی شەماڵی خۆشە

بۆ ئەم وەرزە زۆر گەرمە

فێنکی دڵە دۆندرمە

٢٥ / ٢ / ٢٠١٨


 
 
 

Comments


bottom of page