top of page

وێنەی بەلەمێک

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

.. ویستم وێنەی دەریایەکی پڕ لە وردە ماسی و بەلەم لە دەفتەری وێنەکەمدا دروست بکەم ھەرچی بۆیەی رەنگاورەنگم ھەبوو ھێنام زۆر بە جوانی ئەو وێنەیەی مەبەستم بوو یەکسەر کێشام بەلەمێکیان ھێندە جوان بوو بەلامەوە ھەر بە خەیاڵ سواری بووم و ھەتا توانیم سوڕامەوە ئای گەشتێکی چەندە خۆشبوو ھێندە گەڕام ئاگام لێ بوو ماسی دەیویست بێت بەھاوڕێ و بگاتە لام یاریم دەکرد لەگەڵیاندا لەو ناو ئاوە ھێندەم زانی با ھەڵی کرد بەلەمەکەم ھەڵگەڕاوە @@@

 
 
 

Comments


bottom of page