٧ نامیلکە بۆ منداڵان لە بۆکسێکدا..ئامادەکردنی:باوکی باران
- alihamarashid4
- Aug 11, 2021
- 1 min read
Updated: Aug 12, 2021
٧ نامیلکە کە بریتییە لە شیعر و چیرۆک و ئۆپەرێت و شانۆیی بۆ منداڵان لە نوسینی سەرپەرشتیار و شاعیر مامۆستا (زارا ئەحمەد جاف) ە لە بۆکسێکدا کە سەرجەمییان پەروەردەیین، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە مامۆستا زارا دەکەین کە ئەم بەرهەمە جوانە پەروەردەییانەی پێشکەش بە کتێبخانەی منداڵان کردووە ،هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازین حەوت بەرهەمەکەش بریتین لە (کەشتی،بێچووە فیل،ورچەکەی هاوڕێم،کە شیعرن)(بێچووە مراویی لە ئاو ناترسێ،نیشتمانی لەقلەقەکان،پشیلەکەی لاس، کە چیرۆکن)(بوکەڵەکان کە ئۆپەرێت و شانۆییە) ئەم کتێبانەی مامۆستا بەسودن واباشە لە کتێبخانەی باخچەی منداڵان و قوتابخانە و ماڵیشدا هەبن تا منداڵان فێری خۆشەویستیی و پێکەوە ژیان و هاوکاری بکەن. سەرجەم نامیلکەکان( شاملۆ ئەمیر) کاری تایپکردنی بۆ ئەنجامداون.دیزاینی ناوەوەیان (هادی هونەر) ئەنجامی داوە،(ئەمین محەمەد)ی شاعیر پێداچوونەوەی زمانەوانی بۆ کردوون،لە چاپخانەی (ئانا) لە قەڵادزێ کاریان بۆ کراوە.بەتیراژی (١٠٠٠)دانە.کە یەکێکە لە بڵاوکراوەکانی کتێبخانەی ئەحمەد کۆیی.










Comments