top of page

پشوو....هۆنراوە بۆ منداڵان...عەلی حەمەڕەشید

پشـــــــــوو


ree



عەلی حەمەڕەشید

نمرەمــان وەرگــــــرتووە

بۆیە ئــــاوا ئاســـــودەین

ئیتر کـــاتی پشــــــــووە

ڕوخـۆش و لێو بە خەندەین

...

ھەرکەسێک بۆ خولیای خۆی

دەکــــەوێتە ھـــــــەوڵدان

خۆی ئامادە دەکـــــات بۆی

تا سەر کـــــەوێت لە ژیان

...

منیش ھـــەروەکـــو ھەموو

لە ئێســـــتاوە ئامــــادەم

بە پێی بەرنامـــــەی پشـوو

حەز لە خوێندنەوە دەکـــەم

...

خـــۆراکی مێشــــک و دڵە

ئاســــۆی بیر ڕۆشن دەکات

بۆنی خۆش وەکــــو گـــوڵە

بــــــۆ ڕێی زانیاریم دەبـات

...

بۆ شتی بە ســــــود و نوێ

خوێندن دەکـــەم بە ھاوڕێ

بێ دەنگ لە گـــەڵما دەدوێ

پێویستە خـــــۆشـم بــوێ

...

٢٢/٥/٢٠٠٢


Comments


bottom of page