top of page

ڕۆژی جیهانیی منداڵان.....هۆنراوە بۆ منداڵان....عەلی حەمەڕەشید


ree

ڕۆژی جیهانیی منداڵان

عەلی حەمەڕەشید

ئای چەند خۆشە یەکی شەشە

لێو بە خەندەین،ڕوومان گەشە

ڕۆژی جیهـــــــــانیی منداڵە

گشت ڕەنگێک تێیدا هاوبەشە

...

بەشــــداردەبین لەو خۆشییە

ئەو ڕۆژە ڕۆژێکــــی جیـــایە

چونکە بچیت بۆ هــەر شوێنێ

یاریی و گۆرانی و ســـەمایە

...


بە دەنگ و ئـــاوازی ناسک

ڕازی خۆمان دەخــــەینەڕوو

هـــەتا مافەکـــــانی منداڵ

بەجوانی دیاربێت لای هەموو

...

تا ئاســــودەیی وەکو ڕەنگ

بـە ڕوخسارمــــانەوە دیاربێ

ڕۆژی جیهـــانیی منـــداڵان

هەرگەشــاوە و پرشنگداربێ

........

٢٠٢٣/٥/١٠

Comments


bottom of page