top of page

پیتی پشیلە



ئەم کۆمەڵە چێرۆکە لە ئێران بە دوو زمانی فارسی و ئینگلیسی چاپ کراوە و تا ئێستا کە من خەبەرم هەیە تەنیا ٤ دانەی لە ئێران بڵاو بوەتەوە.

هۆی هەڵبژاردنی ئەم کتێبە و هەر وەها هەر کتێبێک، کە وەکوو دایکێک بۆ منداڵی خۆم هەڵی ئەبژێرم، ئەوەیە کە ئەو کتێبە بۆ تەمەنی منداڵەکەم گونجاو بێت، زمانێکی سادەی هەبێت کە منداڵەکەم جوان لێی تێ بگات و بۆی سەخت نەبێت و وێنەی سادە و جوان و ڕەنگاوڕنگی تێدا بێت کە منداڵەکەم حەزی لێ بکات. لە هەموو گرینگتر ئەوە کە حەتمەن بواری پەروەردەیی لە بەرچاو گرتبێت کە شتێکی باش و نوێ بە زمانێکی سادە و لە چوارچێوی چیرۆک فێری منداڵەکەم بکات.

پێم خۆشە ئەم کۆمەڵە کتێبە بناسێنم بە دایکان و باوکان بەو هیوایە کە بیخوێننەوە بۆ منداڵەکانیان.




لە بارەی پیتی پشیلە

پیتی پشیلە کۆمەڵە چیرۆکێکە لە چیرۆکە بە ناو بانگەکان ئامریکا کە پشیلەیێک بە ناو پیت کاراکتری ئەسڵی ئەم چیرۆکانەیە.

((پیت پشیلەیێکی شین ڕەنگە، ڕازاوە و میهرەبانە لە هەموو جێگایێک خوێن ساردی خۆی ئەپارێزێت.

ئەو عاشقی شەپۆل سواری ، بیس باڵ، گیتار و پیاسە لەگەڵ هاوڕێکانیەتی و هەر وەها حەزی لە تاقی کردنەوەی شتی نوێیە.

کۆمەڵە داستانی پیت یەکەمین کتێبە کە بە سەرمایەی نووسەرەکەی لە ساڵی ٢٠٠٨ چاپ کرا و بڵاو بووەتەوە.

منداڵەکان هان دەدا کە خۆیان بن و باوەڕیان بە خۆیان هەبێت.

ئەوەی ئەم کتێبانە جیاواز و باڵکێش دەکات وێنە سادەکانیە کە لەگەڵ ڕەنگە شادەکانی، بە تایبەت وێنەی پیشلە خۆشتیپەکەی ئەم کتێبە، پیت!




 
 
 

Comments


bottom of page