پیرۆزبایی لە منداڵان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە...عەلی حەمەڕەشید
- عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
- Jun 1, 2022
- 1 min read
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە..
منداڵە ئازیزەکان،هاوڕێ ئێسک سوک و گوڵڕووەکانم:
ئای کە ئەم ژیانە بە ئێوەوە جوان و ڕەنگین و ڕازاوەیە،ئێوە پڕن لە هەموو جوانییەکان،بناغە دانەری کۆمەڵگەن، ڕوناکییەکی خۆر ئاسای نەکوژاوەن بۆ شانۆی ژیان.چەندە سەرنجڕاکێشە کە دەبینین بە پەنجە نەرم و ناسک و وردیلەکانتان تابلۆی دڵگیری سروشتی کوردستان دەکێشن،بە کەمانچە وپیانۆ و گیتار ئاوازی خۆش خۆش لێدەدەن،لەسەر دەفتەرەکانی بەردەستتان بە وشەی گوڵ هەناری هیوا و حەز و خەون و ئەندێشەکانی ناختان وێنا دەکەن بەڕاستی و ڕاستگۆیی.چەندە خۆشە لە ڕۆژی جیهانی منداڵانیشدا ئێوەی منداڵانی کوردیش وەکو منداڵانی جیهان خەونەکانتان باڵاتر و گوڵی هیواکانتان گەشاوەتر و خۆشییەکانتان بێسنورتر بێت.چونکە زیاتر هەست بە بوونی خۆتان و ڕۆژی خۆتان و دونیا ڕەنگاڵەییەکی خۆتان دەکەن.خونچەی لێوەکانتان بە نمەی زەردەخەنە و دڵە بچکۆلەکانیشتان بە شنەی شادی زیاتر دەگەشێتەوە..پیرۆزە ئەو ڕۆژە لە ئێوە..
عەلی حەمەڕەشید
٢٠٢٢/٦/١ چوارشەممە

Comments