top of page

پەپوولەکەم ... محەمەد بەرزی


پەپوولەیەک هاوڕێمە

وا لە ناو باخچەی ئێمە


بۆ گوڵی جوان دەگەڕێ

ماچیان دەکات و دەفڕێ


ئەو کاتانەی دەمبینێ

باڵی ڕادەوەشێنێ


لە لایەوە دەوەستم

سووک سووک دێتە سەر دەستم


سەیرە دوێنێ دیار نەبوو

نەمزانی بۆ کویێ چوو بوو


ئەمڕۆ هات و زوو و وتی :

چووم بۆ پارکی ئازادی


٣ / ١٠ / ٢٠٢٠



 
 
 

Commentaires


bottom of page