چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ " په‌یام ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان " ی چیرۆكنووس
- Rostam Xamosh
- Aug 18, 2020
- 3 min read
په‌یام ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان:
پەیامی من لە چیرۆکەکانمدا بۆ منداڵان چاندنی تۆوی بەها باڵاكانه هه‌ر له منداڵییه‌وه
ده‌مانه‌وێ گرنگی به ئه‌ده‌بیاتی منداڵان بده‌ین، وه قسه له‌سه‌ر ژانری چیرۆكی منداڵان بكه‌ین و ئـاوڕ له كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌و بواره بده‌ینه‌وه، كه ئه‌ویش خاتوو "په‌یام ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان" ی چیرۆكنووسی بواری منداڵانه.
دیمانه: ڕۆسته‌م خامۆش- هه‌ولێر
* له كه‌یه‌وه چیرۆك بۆ منداڵان ده‌نووسی؟
- لە ساڵی 2008وه من چیرۆک بۆ منداڵان دەنووسم.
* یه‌كه‌م چیرۆكی بڵاوكراوهت بۆ منداڵان كه‌ی بوو؟
- یەکەم چیرۆکم بۆ منداڵان به‌ناوی (گفتوگۆی نێوان میوه‌كان) بوو لە ساڵی 2010 له گۆڤاری (خه‌نده) بڵاوکرایەوە.
* په‌یامت له نووسینی چیرۆك بۆ منداڵان چیه؟
- پەیامی من لە چیرۆکەکانمدا بۆ منداڵان چاندنی تۆوی بەها باڵاکانە هه‌ر له‌منداڵییه‌وه، چونکە سەرجەم زاناکان کۆکن لەسەر ئەوەی، کە پێنج ساڵی تەمەنی یەکەم زێڕینترین قۆناغی گەشەیە لەمناڵدا، بۆیە لەو قۆناغەدا دەتوانین پەیامە مرۆڤدۆستانەکانمان بگەیەنین بە مناڵ، بێگومان باشترین هۆکاریش چیرۆکە.
* ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كانت زیاتر باسی چی ده‌كه‌ن؟
- ناوەڕۆکی چیرۆکەکانم هەمەجۆرن، هەموو چیرۆکێک ئامانجێکی لەپشتەوەیە، من هیچ چیرۆکێک نانووسم، کە تیایدا ئامانجێک نەپێکێت، یان پەیامێک نەگەیەنێت، سەرجەم ناوەڕۆکەکانیشیان پەیامی پەروەردەیەکی باش و بارهێنانی تاکێکی درووستن بۆ کۆمەڵگه.
* ده‌ته‌وێ منداڵانی كورد به‌چی ئاشنا بكه‌یت و چی فێرببن له‌چیرۆكه‌كانی تۆ؟
- دەمەوێت مناڵانی کورد فێری مرۆڤدۆستی بکەم، فێری هاوسۆزی.
ئاژەڵدۆستی، به ژینگەپارێزیی ئاشنایان بکەم، بە مافەکانی خۆیان، وە دواجار چێژ‌و ئارامییان پێ ببەخشم لەڕێی چیرۆکەکانمەوە.
* ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه چین، كه پێویسته له چیرۆكی منداڵاندا هه‌بن؟
- چیرۆک بۆ منداڵ تایبەتمەندیی خۆی هەیە، دەبێت چیرۆکی منداڵ بەزمانێکی سادە بنووسرێت، وە دووربێت لە وشەی نەشیاوو توند‌و تیژی، دووربێت لە هەندێ وشە کەمناڵ تێی نەگات، دەبێت زیاتر لەسەر زمانی ئاژەڵان و گوڵ و پەپولەوە نوسرابێتەوە، هەمیشە کۆتاییەکی باش و چێژبەخشی هەبێت.
* ده‌گوترێ منداڵ زۆر حه‌ز به‌چیرۆك ده‌كات، ئایا به‌ڕێزت ئه‌و حه‌ز به‌چیرۆك كردنه‌ی منداڵانت بینیوه، كاتێ كه تۆ چیرۆكت بۆ خوێندوونه‌ته‌وه؟
- بەڵێ منداڵ زۆر حەزی بەگوێگرتن لەچیرۆک هەیە، وە چێژی لێ وه‌رده‌گرێ،
بەڵێ من هەستم بەوە کردووە کاتێک چیرۆک بۆمنداڵ دەخوێنیتەوە زۆری لاخۆشە و هەست بەئارامیی دەکات، وە دەکەوێتە بیرکردنەوەو خەیاڵەوە، بەمەش ئێمە دەتوانین وا لەمنداڵ بکەین بیربکاتەوەو هەم چێژیشی لێ وه‌ربگرێ.
* ئه‌و نووسه‌ره‌ی كه چیرۆك بۆ منداڵان ده‌نووسێ، پێویسته شاره‌زایی له چیدا هه‌بێ؟
- نووسەری منداڵان زۆر گرنگە شارەزایی لەسایکۆژیای منداڵدا هەبێت، بۆئەوەی لەکاتی نووسیندا بتوانێت باری دەروونی منداڵ بەهەند وەربگرێت، لەنووسینەکانیدا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر دەروونی منداڵ دابنێت، وەدەبێت شارەزایی باشی هەبێت سەبارەت بە پەروەردەی منداڵ، بۆ ئەوەی بە ئاڕاستەیەکی دروستدا بیان بات.
* خۆشبه‌ختانه تۆ چیرۆك بۆ منداڵان ده‌نووسی، به‌ڵام بۆچی چیرۆكنووسمان له بواری منداڵاندا كه‌مه؟
- من زۆر خۆشحاڵم، کە ئەم بوارەم هەڵبژاردووە، وە پێم وایە زۆر گرنگە ئەدەبیاتی منداڵان بەهەند وەربگرین، سەبارەت بەوەی چیرۆک‌نووسی منداڵانمان کەمە، بەداخەوە کە ئەمە ڕاستە، بەتایبەتی چیرۆک‌نووسی ژنمان کەمە کە لە بواری منداڵدا بنووسێت، کە ئەمە ئەرکێکی زۆر پیرۆزە، هۆکارەکەشی بۆ تێنەگەیشتن لە گرنگی بواری ئەدەبی منداڵاندا دەگەڕێتەوە، کە لە گرنگ و بایەخی ئەدەبی مناڵان و بەتایبەتی چیرۆک تێنەگەیشتوون، وە گرنگی نەدانی تاکەکانی کۆمەڵگه بەخوێندنەوە، تا لەو ڕێگەیەوە هەست بە گرنگی ئەدەبیاتی منداڵان بکەن.
* تا چه‌ند گه‌شبینی به ئێستا و داهاتووی چیرۆكی منداڵان؟
- ڕاستی کە بڵێم زۆر گەشبینم، نا.. گەشبین نیم، چونکە نووسەری بواری ئەدەبیاتی منداڵان و بەتایبەت چیرۆکنووسمان کەمن، بەتایبەت تریش ژنان
زۆر خەم ساردن لەم بوارەدا، کە ئێمەی ژنان ئەگەر گرنگی بەم بوارە بدەین زۆر سەرکەوتوو دەبین و بەرهەمی زۆر باشمان دەبێت، بەحوکمی دایکبوونمان و نزیکی زۆرمان لەمنداڵ و پەروەردەکردنی کە لە ئەستۆی ئێمەدایە، بەهیوام کە گرنگی بەبواری ئەدەبیاتی مندڵان بدرێت بەتایبەت لەلایەن نووسەرە ژنەکانەوە.
* تۆ تا ئێستا به‌رهه‌می چاپكراوت نیه بۆ منداڵان، به‌چ ڕێگه‌یه‌ك توانیوته چیرۆكه‌كانت بخه‌یته به‌رچاوی گه‌شی منداڵان؟
- به‌ڵێ من تائێستا بەرهەمی چاپکراوم نیە، بەڵام لەئێستادا نیازم وایە بەرهەمەکانم
کۆبکەمەوەو چاپیان بکەم، بەڵام توانیومە لەڕێگه‌ی تەلەفزیۆنەکان و گۆڤارەکان و ماڵپه‌ڕ و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان بکەمەوە، وە خۆم وەک چیرۆکخوێنێکی مناڵ‌یش لەناو ڕەوزە و دایەنگاکان و قوتابخانەکاندا چیرۆکم خوێندۆتەوە بۆ مناڵان و بڵاوم کردونەتەوە، وە لە تەلەفزیۆنی پەروەردەیی بەرنامەی چیرۆکم پێشکەش کردووە و چەندین چیرۆکی خۆمم پێشکەش بەمناڵانی ئازیز کردووە.
* له‌وه‌ته‌ی كه بۆ منداڵان ده‌نووسی و له پای نووسینه‌كانت چیت پێشكه‌شكراوه، كه دڵت پێی خۆشبێ، یان هه‌ست به‌چی ده‌كه‌ی كه پێنووسه‌كه‌ت بۆ خزمه‌تی منداڵان ته‌خان كردووه؟
- لەوەته‌ی بۆ منداڵان دەنووسم چەندین ڕێزلێنانم پێشکەشکراوە، کە سوپاسی ئەو ڕێکخراوو کەسانە ئەکەم کە هەست بەگرنگی ئەم بابەتە دەکەن، وە زۆر دڵخۆشم کە لەبواری ئەدەبیاتی منداڵان بەتایبەت چیرۆک دەنووسم، هەست ئەکەم کە زۆر گرنگ و پێویستە، چونکە سەرجەم زاناکانی بواری دەروونی منداڵ، وە توێژینەوەکانیان پێمان دەڵێن، کە پەروەردەی منداڵ لەسەرەتای تەمەنیدا تاوەکو پێنج بۆ حەوت ساڵی یەکەمی زۆر گرنگە، کە کەسایەتی منداڵ لەم قۆناغەدا دروست دەبێت، وە نووسەری بواری ئەدەبیاتی مناڵان "فلیپ بۆلمان" دەڵێت: خوێندنەوهی چیرۆک و هۆنراوە وەکو خواردن و خواردنەوە گرنگن بۆ منداڵ،
بەهیوام کە دایکان و باوکان و مامۆستایان و بەخێوکاران ئەم بابەتە پشت گوێ نەخەن و مناڵەکانیان بێ بەش نەکەن لە خوێندنەوەی چیرۆک.
پرۆفایل:
- ناوی پەیام ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان.
- لەدایک بووی ساڵی 1979 له شاری سلێمانی و هه‌ر له‌وێش ده‌ژی.
- خێزانداره‌و دایکی چوار منداڵه، كه دوو كوڕ و دوو كچن.
- ده‌رچووی به‌شی ژمێریاری په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی.
- جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌روه‌رده له ڕێكخراوی هۆس.
- به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕێكخراوی هۆس.
- ئه‌ندام و ڕاهێنه‌ری ژینگه له ڕێكخراوی سروشتی كوردستان.
- ئه‌ندامی ڕێخراوی نازی بێسه‌رپه‌رشتان بۆ منداڵانی بێلانه.
- سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی منداڵانه له ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی و هه‌ر له‌و كه‌ناڵه‌ش دوو به‌رنامه پێشكه‌ش ده‌كات به‌ناوه‌كانی: چیرۆك بۆ منداڵان و میوانداری.

コメント