چۆن بۆ منداڵ بنوسین؟
- alihamarashid
- Jun 23, 2020
- 2 min read
نوسینی/ ئەمین محەمەد.
نوسین وکارکردن بۆمنداڵ ئەوپانتاییە گرنگ وهەستیارەیە،کەم کەس دەتوانێ یارییەکی سەرکەوتوانەی تێدابکات و ڕچەشکێنی بکات. چونکەجیالەهەمو ژانەرەئەدەبییەکانی تر نوسەرانی ئەم بوارە ئەرک وبەرپرسیارێیتی زیاتریان دەکەوێتە سەرشان،بۆیەباشتروایە ئەوانەی دەیانەوێ کاربۆ منداڵ بکەن بەرلەهەرشتێک کارلەسەرپەروەردەکردن و پێگەیاندنی خۆیان بکەن.بۆئەوەی تایبەتمەدی وشارەزایی تەواویان هەبێت ومەرج وخەسڵەتەکانی ئەدەبیاتی منداڵان بەتەواوی ئەزبەربکەن ،تابتوانن بەباشی ئەرکەکانی سەرشانیان جێبەجێ بکەن و بەپێی نەخشەیەکی سەردەمیی وزانستیانەبرەوبەکارەکانیان بدەن.چونکەئەوان کارلەسەر منداڵ دەکەن منداڵیش بەردی بناغەی کۆمەڵگەیە،هەرناتەواوی وخواروخێچییەک لەکارەکانی ئەواندا هەبێت لەپاشەڕۆژدا لەنێو کۆمەڵگەدا ڕەنگ دەداتەوە.بۆیەباشتروایەئەونوسەرانەی بۆمنداڵ دەنوسن زۆربەوردی شارەزای لایەنی دەرونی وکلتوری وقۆناغەکانی تەمەنی منداڵ بن، تابتوانن بەشێوازێکی ڕاست و ڕەوان خزمەتی منداڵ وئەدەبیاتی منداڵان بکەن و بەرەوپێشیان بەرن.چونکەهەمو ئەونوسەرانەی بۆمنداڵ دەنوسن پێبزانن یان نەزانن، دەوری سەرەکی لەپەروەردەکردن و پێگەیاندنی منداڵدا دەبینن و ئەوەئەوانن منداڵ ئاراستەدەکەن بۆخوێندنەوەوبیرکردنەوەوهەوڵدان وسەرکەوتن لەژیانیادا. ئەونوسەرانەی بۆمنداڵ دەنوسن وا پێویست دەکات زۆر بەئاگابن لەکاتی نوسینداو لایەنی پەروەردەیی منداڵ فەرامۆش نەکەن و ئەو وشەو زاراوەو دەستەواژانەی بەکاری دەهێنن تەواوبگونجێن لەگەڵ جیهانی منداڵداو لەڕوی ئاکارو کلتورو کۆمەڵایەتییەوە شیاوبن.چونکەوشەودەستەواژەی نەشیاو زیان بەلایەنی دەرونی وکەسایەتی منداڵ دەگەیەنێت.نوسەری بواری ئەدەبیاتی منداڵان دەبێت خۆی شارەزاو قاڵبوی نێو کلتورو زمانی نەتەوەکەی بێت وبزانێت چی و چۆن بۆ منداڵ بنوسێت.چونکەمنداڵ لەوتەمەنەدا بونەوەرێکی تەواوجیاوازەو تایبەت مەندی خۆی هەیە ( مرۆڤێکی بچوککراوە نییە وەک هەندێ نوسەردەیبینن)بۆیە نابێت بەهیج شێوەیەک زانیاری هەڵەبدرێ بەمنداڵ چونکەسەرلەمنداڵ دەشێوێنێ و چەواشەی دەکات.هەروەک چۆن گونجاونیە نووسەربیروبۆچونی تایبەتی خۆی بەسەرمنداڵدا بسەپێنێت،چونکەمنداڵ لەوتەمەنەدا زیاتر پێویستی بەئاراستەکردنە نەک بۆچون وبابەت سەپاندن بەسەریدا،بەهەمان شێوە ئەوکەسانەی لەبواری وەرگێڕاندا کاربۆمنداڵ دەکەن واباشە ئاگاداری ئەومەرجانەبن چونکە کەسێک کەبابەتێک وەردەگێڕیت پێویستە بزانیت تاچەندلەگەڵ کلتوروکۆمەڵگەکەی دا دەگونجێت و خزمەت بەمنداڵانی نەتەوەکەی دەکات و بۆکوێی ئاراستەدەکات.هەمو ئەوکەسانەی کاربۆمنداڵ دەکەن باشتروایە خۆیان لەبابەت و ڕستەو دەستەواژەی توندو تیژی بەدوربگرن و بەکاری نەهێنن،تامنداڵ فێری شەڕەنگێزی ولاساری نەبن،باشتروایەمنداڵ فێری مرۆڤ دۆستی و خۆشەویستی خاک ونیشتمان بکرێ بەڵام بەمەرجێک نابێت منداڵ ئاراستەبکەیت خۆی بکات بەقوربانی وژیانی خۆی بەخت بکات لەپێناوی هیچ شتێکدا چونکەمنداڵ لەوقۆناغەی تەمەنیدا ئەوئەرکەی ناکەوێتەسەرشان وجارێ ئەوەکاری ئەونییە.باشتروایە ئەوشیعروچیرۆک وئۆپەرێتانەی بۆمنداڵ دەنوسرێن بابەت وناوەرۆکەکانیان لەحەزوخولیای منداڵەوەنزیک بن و بەشێکبن لەژیانی ڕۆژانەیان.کارەکتەری ناو چیرۆک وئۆپەرێتەکان ئەوگیاندارو شتومەکانەبن کەلەمنداڵەوە نزیکن و خۆشیان دەوێن.باشترە پاڵەوانی چیرۆکی منداڵان بێچوی گیانداربێت نەک گیاندارەکەخۆی واتا ئەگەرباسی فیلت بۆکرد باسی بێچوی فیلەکەبکە،چونکەمنداڵ خۆی بەهاوڕێی بێچوی ئاژەڵان دەزانێ و خۆشی دەوێن ، منداڵ زیاتر حەزی لەجوچک بەخێوکردنە نەک مریشک .بێگومان وەک دەزانین منداڵ ئامۆژگاری ڕاستەوخۆی پێخۆش نیەوگوێی لێناگرێت بۆیەباشتروایە لەنێوئەدەبیاتی منداڵاندا کاری باش وچاکەخوازی و هەوڵدان وسەرکەوتن بدرێت بەکارەکتەرەکان چونکەمنداڵ زیاترحەزی لەچاولێکەری ولاسایکردنەوەی پاڵەوانی چیرۆک ئۆپەرێتەکانە ،بەوەش نوسەردەتوانێت بەشێوەیەکی ڕاست نیشان بپێکێ و پەیامەکەی بگەیەنێت
Comments