ڕۆژی دایکان
- Mohammad
- May 10, 2021
- 1 min read
محەمەد بەرزی
بۆ ڕۆژی خۆشی دایکان
بۆ پەری و فریشتەکان
دوو کارتی ئاڵی پڕ گوڵ
ڕازاوە بە وشەی دڵ
ئاوێتەی هەستی پاکم
بردم بۆ نەنک و دایکم
خێرا چوومە باوەشیان
باخێکە بۆنی خۆشیان
دەستم لە ملیان ئاڵان
ماچم کردن هەردووکیان
ڕۆژی دایکانی مەزن
وەکو نەورۆزە بۆ من
١٠ / ٥ / ٢٠١٥
Comments