گرنگی وکاریگەریی (ئه‌مین محەمەد) لەبواری ئه‌ده‌بیاتی مناڵاندا...نوسینی : سەردار قادر
- عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
- Apr 9, 2022
- 3 min read
گرنگی وکاریگەریی (ئه‌مین محەمەد) لەبواری ئه‌ده‌بیاتی مناڵاندا
نوسینی:سەردار قادر
(ئه‌مین محەمەد) ، ئەدیبێکی ڕۆشنبیرو ولێوان لێوله‌داهێنان و وشەو هەڵوێست و بوێری!، شۆڕەسوارێکی نەگلاوی مەیدانی شیعری مناڵان و فەرهەنگ و ڕۆشنبیری و زمانەوانی، و بیرمەندێکی هەق ویست وپڕاو پڕله‌ڕاست گۆیی ته‌نها ئارەزوی بەدەستهێنانی

بەختەوەریی ڕاستەقینەیە بۆ مناڵان بۆیه به‌ئەقڵێکی به‌هێزو جیاوازوگەشبینییەوە ڕابه‌ڕایه‌تی مێژوویه‌ك دەکات بۆ زۆر،ڕۆڵی گرنگ و باڵا هاته‌نێو گۆڕه‌پان تا ببێته‌خاڵی یەکلاکەرەوەی ئه‌ده‌بیاتی مناڵان، چ له‌ڕوی گشت ڕوداوه‌كانی ئه‌م ژانره ئه‌ده‌بییه دا به‌چاك و خراپییه وه شه‌ن و كه‌وبكات ئه‌گه‌ربه‌وردی سه‌رنج له‌كاروبه‌رهه‌مه‌ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌م مرۆڤه به‌توانایه بده‌ین واهه‌ست ده‌كه‌ین (ئه‌مین ) ڕێك بۆئه‌م ژانره له‌دایك بووهئێستابه‌ڕونی هه‌ست به‌وه ده‌كرێت ئه‌مین بوه به‌ڕابه‌رێك و هاوپیشه‌وهاوته‌مه‌نه‌كانیشی ده‌یانه‌وێ ڕێچكه‌ی ئه‌وبگرن و وه‌ك ئه‌ویش بنوسن ئه‌وه‌تا ئه‌وانیش ئێستا ڕویان كردۆته‌مانگ،ئه‌ستێره،خۆر،شنه‌ی با، فڕین ،چون بۆسه‌رهه‌وره‌كان،كه‌ئه‌مه‌ش قۆتاغێكی نوێیه ئه‌مین سه‌رقافڵه چیه‌تی چونكه‌پێشتربەوشێوازەکەمترشیعرمان بەرچاودەکەوێت، خه‌ونی ئه‌مین ئه‌وه‌بوو ڕێك به‌ویستی مناڵ بنوسێ وله‌گشت خه‌ون و خۆزگه‌كانیان نزیك ببێته‌وه به‌مه‌ش قۆناغی ئامۆژگاری تێپه‌ڕاند ،ده‌توانین به‌شانازیه‌وه بڵێین قه‌ڵه‌مبازێكی گه‌وره‌و،وه‌رچه‌رخانێكی میژووی بوو له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی مناڵانی كوردوستاندا به‌بۆچونی من گه‌شتمه ئه‌و ئەنجامەی گەردون و لەم ماوەیەدوورو درێژەدا هەوڵی داوە مرۆڤێك بخولقێنێ ، کە ئه‌ویش (ئه‌مین محمد)ه، تالە ڕێگەی شیعره‌وه ، خۆی بناسێنێ به‌جیهانی مناڵان چونكه ئه‌م شاعیره به‌دڵ و بیر و رۆح و هەست ئاوێته‌یه له‌گه‌ڵ خەونەکانی مناڵان، ئه‌مه‌و جگه‌لەوەی به‌جەستە و دەروون و رۆحی ، خۆی تەرخان كردوه تا لە هەرچی ویستی مناڵان هه‌یه‌تێ تێ‌بگا و بزانێ و خەونیان چییه تا به‌شیعربۆیان بێنیتە بوون ئه‌گه‌ر ویستت بەباشی لە توانا شاراوەکانی ئه‌م شاعیره دڵپاكه‌ی مناڵان تێ بگەی ئه‌وا ئاوڕێک لە نوسینه‌كانی ئه‌مین محەمەد و نامیلكه شیعره‌كانی بده‌ره‌وه یان ماڵی باران بکە بە پێوەری باوەڕێكی پتەوله‌بن نه‌هاتووئه‌وسا بە سه‌رسوڕمانه‌وه

تێده‌گه‌ی ئه‌مین محەمەد چه‌ند به‌عه‌شقه‌وه بۆ خه‌ونه‌كانی مناڵانی نوسیوه دڵنیام خۆت پێناسه‌یه‌كی وه‌ها جوانی بۆده‌كه‌یت سینه به‌سینه بیڵینه‌وه ئیدی وه‌ك هه‌وادرێكی سه‌رسه‌خت كتێبه مناڵانه‌كانی ئه‌مین محمد له‌هه‌ركوێ بێ بە دڵ وبه گیان سۆراخی بۆده‌كه‌یگه‌ر ویستت باوەڕ بە نوسینێكی ئەفسانەیی بێنی سۆراغی خه‌یاڵه‌كانی ئه‌مین محمد بكه‌و له‌ناوخه‌ونی چۆله‌كه‌دا به‌هره‌كانی بیبینە چۆن بەرەو به‌رزی ئاسمان هەڵ دەکشێتتاکو دەستی هیچ ڕاوچیه‌كی بێوژدانی پێ نەگاتئه‌گه‌ر ویستت وه‌ك خاوه‌ن هه‌ستێكی وه‌فادارو گشتگیر بە خۆت پارێزگاری به‌هره‌و و ئازادی مناڵان بیت ئه‌وادیسان بڕۆ سۆراغی ماڵی باران خه‌ونی پشه سپی هەڵوەدای جه‌ژنی دارستان ئه‌وسا دڵنیام لە دەریای خۆشەویستی و بەرپرسیاریدا نوقم ده‌بیت.ئه‌گه‌ر ویستت شیله‌ی شیعرێكی ئه‌مین محمد به‌تامی مناڵی بكه‌یت بۆساتێك مناڵ به‌ره‌وه شیعری گۆرانی شادی بخوێنه‌ره‌وه ئه‌وسا ده‌بیت به‌باڵنده‌و شاربه‌جێ دێڵیت ده‌بیت به‌میوانی مانگ و ئه‌ستێره‌و ماڵی هه‌وره‌كان دڵنیام بێ ڕاوه‌ستان هه رده‌ڕۆیت و كاتێ به‌خۆت ده‌زانێ گۆی زه‌ویت جێهێشتووه‌و گوێت بۆگورانیی هەورەکان ڕادێراوە، پاشان كه‌لێبویته‌وه نامیلكه شیعره‌كه به‌ئه‌مه‌كه‌وه لە ناو كتێبخانه‌ی ماڵه‌كه‌ت دا‌نێت ئه‌وساله‌هەموو بۆنەیەکی خۆش و له‌دایك بونی مناڵێكی ئه‌م نیشتمانه‌دا لاپەڕه به‌لاپه‌ڕه هه‌ڵده‌یته‌وه بە دەنگێكی ناسك و خۆش ده‌یخوێنته‌وه بۆمناڵه ئازیزه‌كان،ئای چه‌ند خۆشه به‌خه‌یاڵ خۆت مناڵ بكه‌یته‌وه دڵت بسپێرێت بەو شیعره ناسكانه كه‌بۆنی مناڵی لێدێت هه‌م خۆت چێژ وەرده‌گری و هه‌م خه‌یاڵه‌كانیشت ئاسوده‌ده‌بێت ئای چه‌ند خۆشه تابلۆی خه‌یاڵ شیعری ورچه‌خه‌پان له‌ئارامی شه‌وه‌كانی پایزدا تێكه‌ڵ به خه‌نده و بزه‌ی مناڵ بێت.

(ئه‌مین محەمەد) هەر لەسەرەتاوە کەسایەتییەکی فرەڕەهەند بووە لە بوون و بیرکردنەوە و نووسین وبیرۆكه‌ی تازه ناوبراو لەشیعره‌كانی دا گەلێ لایەنی ژیانی بەسەر کردۆتەوە به‌ڵام له‌هه‌رهه‌موویان جوانتر‌و به‌نرخترئه‌ده‌بیاتی مناڵان بووه كه‌هه‌ڵی بژاردوه.
ئه‌مین محەمەد جگه‌له‌دیدی خۆی لە ڕوی ده‌رون ناسی مناڵه‌وه مرۆڤێكی بەئاگاو هه‌ستیاربوه تێكه‌ڵ به‌هه ست و نه‌ستی مناڵان بوه ئەگه‌رچی خۆشی خاوه‌نی پێنج مناڵی چاوگه‌شه به‌ڵام وه‌ك باوكێكی میهره‌بان بە پێی عه‌شق و باوه‌ڕی خۆی تێكه‌ڵ به‌جیهانی مناڵان بۆته‌وه به‌مه‌ش قه‌ڵه‌مبازێكی هێجگار گه‌وره‌ی داوه ئەم بیرمەندە لە ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك دا ده‌ركه‌وت ئه‌م ژانره له‌ھەر قۆناخێک دا بوو بێت به‌وردی ھەوڵی داوە تیشک بخاتە سەر جیهانه جوانه‌كه‌ی مناڵان . کاتێکیش كه‌خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆئه‌ده‌بیاتی مناڵان شێوەی نوسین و بیرۆكه‌كانی بۆمناڵان جیاوازیه‌كی به‌رچاوی پێوه‌دیارده‌بێت به‌مه‌ش ئه‌ده‌بی مناڵان ڕزگارده‌كات له‌چه‌ق به‌ستوی خه‌یاڵی مناڵان ده‌گوازێته وه به‌ره‌و لای ئه‌ستێره‌و هه‌وره‌كان ئه‌وسا وه‌ك دیاریه‌كی خنجیلانه پێشكه‌شی كردون ، هونه‌رله‌وەدایه کاتێ( ئه‌مین محەمەد) ھەست بە بۆشایه‌كی گه‌وره و دابڕاو ده‌كات له ئه‌ده‌بی مناڵاندا له‌دوای كۆچی كاكه‌ی فه‌لاح و فەرەیدون عەلی ئەمین، ئیترئه‌م مرۆڤه خه‌مێكی قوڵ سه‌رتاپای داده‌گرێت و ده‌ست ده‌كا به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه تانه‌ی كه بۆمناڵ نوسروان پاش بێده‌نگیه‌كی زۆر بۆماوه‌ی نزیكه‌یی بیست ساڵ،ئەمین لەخۆبوردوانە ئه‌م گۆمی بێده‌نگیه ده‌شڵه قێنێ وئه‌وسا كانی هزری ده‌ته‌قێ و بێ ڕاوه‌ستان دڵسۆزانه پێنوسه‌كه‌ی ده‌خاته كاربۆخزمه‌ت كردنی ئه‌ده‌بیاته هه‌ژاره‌كه‌ی مناڵان كه‌منین ئه‌وكارو چالاكی و به‌رهه‌مانه‌ی مامۆستا ئه‌مین له‌م بواره‌دا پێشكه‌ش به‌مناڵ وئه‌ده‌بیاتی مناڵانی كردوه‌به‌چاپ گه‌یاندنی (7) كتێبی شیعری تایبه‌ت به‌مناڵان به‌ناوی ماڵی باران،هاوڕێی نوێ،خه‌یاڵی مناڵانە، هه‌نگه‌وردیله،خه‌ونی چۆله‌كه،به‌رسیله ، گۆرانیی هه‌وره‌كان ،هه‌روها نوسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك چیرۆك له‌گۆڤاره‌كانی تایبەت بەمنداڵان،کەئێستائامادەن بۆچاپ،به‌ناوی( سه‌مای ماسی) .وه‌رگێڕانی چواركتێبی چیرۆكی تایبه‌ت به‌مناڵان له‌زمانی عه‌ره‌بیه‌وه بۆكوردی و بڵاو كردنه‌وه‌یان لە گۆڤاره‌كاندا.
شایانی باسه (ئه‌مین محه‌مه‌د )له‌بواری ڕه‌خنه‌ش دا ده‌ورێكی باڵای هه‌بوه نمونه‌ش بۆئه‌مه بابەتێکی ڕەخنەیی چاپكراوی هه‌یه به‌ناوی( زمان ڕەوانی وجۆرەکانی كێشی بڕگه‌لەشیعری منداڵان)دا،یەکێتی نوسەران لقی سلێمانی لەگەڵ کۆمەڵێک بابەتی تردالەساڵی 2013 ،بەچاپیان گەیاندوە ،هیوادارم له‌م كار‌و چالاكیانه‌دا پشوو درێژ‌و ته‌مه‌ن درێژبێت و به‌رده‌وام بێ تائه‌ده‌بیاتی مناڵان له‌كه‌ناری ئارامی وپێشكه‌وتن ودڵنیایی نزیك دەكاته‌وه چونكه من به‌كه‌شتییەوانێکی شاره‌زاو به‌ئه‌زمونی ده‌زانم بۆیه‌ئه‌م هیوایه‌ی بۆده‌خوازم!
Comments