گۆڤاری فەرهەنگی و ئەدەبیی (ئاوزین) کە تایبەتە بە "ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان"
- alihamarashid4
- Jun 1, 2021
- 1 min read
تایبەتنامەی "ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان"ی گۆڤاری فەرهەنگی و ئەدەبیی (ئاوزین) لە لایەن زانکۆی کوردستانەوە لە سنە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاو دەکرێتەوە.کە ئەم گۆڤارە لە لایەن کۆمەڵێک نووسەر و پسپۆڕی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردەوە سەرپەرستی دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت .. یەکەمین هەوڵی ڕەخنەییانەی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردە لە چوارچێوەی گۆڤاردا، کە کۆمەڵێک پرس و بابەتی تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردی لەخۆ گرتووە.
پێڕستی وتارەکانی تایبەتنامەی ئاوزین بریتین لە:
- ئەوپەڕچیرۆک، بیری ڕەخنەکارانە و پێکهاتەی دەروونناسانەی منداڵ/یاقووب خزری.
- بازنەی چوار سووچ، کایە لە سێبەری سامناکی سیاسەتدا/ وتووێژ لەگەڵ سوورەیا قزەڵ ئەیاغ؛ وەرگێڕانی سەعید دەیهیم.
- فەلسەفەی پەروەردە چییە/ ئەحمەد شەبانی.
- گرینگی ڕەخنە لە ئەدەبی منداڵاندا/ ڕۆستەم خامووش.
- چۆن بۆ منداڵان بنووسین/ ئەمین محەمەد.
- بنەماکانی فەرهەنگنووسی و پێگەی فەرهەنگی وشەی منداڵان لە زمانی کوردیدا/ ئیدریس ناریزادە.
- فۆلکلۆری کوردی و ئەدەبی منداڵانی کورد/ زیاد ڕەشاد قادر.
- لە پێناو بەرەوپێشچوونی ئەدەبی منداڵان/ عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی.
- نگاهی بە داستان فولکلور "مەلووچک زەردە" با توجە بە فرم و محتوای آن/ زانا قەزوینە.
- گرینگایەتیی نووسین بۆ منداڵان بە شێوازی بڕێڵ/ سۆزی مۆفاق غەفوور.
- پەیمانی جنۆکەیی/ کامیل کیانپوور و فاتێح سڵێمانی.
- لێکدانەوەی چیرۆکی سیندرێلا بە جەخت لەسەر گێڕانەوە کوردییەکان/ ئوسامە بووتیمار
...وەرگیراوە..
Comentários