top of page

دایە گەورە

Updated: Jul 16, 2020

سەلاح نیساری/بۆکان


دایە گەورە دانیشە

ئەمجاریش وەک هەمیشە

تاکوو خەو دەمباتەوە

دانیشتووم بە لاتەوە

چاوە ڕێتم لە مێژە

حەقایەتم بۆ بێژە

سەردەکەمە سەر ڕانت

دەبیستم وتەی جوانت

**

رۆڵەی شیرین و قەندم

گوێ ڕادیرە لە پەندم

بێگەردی وێنەی گوڵان

شیرینی لەبەر دڵان

راستی بکە بە پیشە

بێ زانین دامەنیشە

هونەر رووناکی دێنێ

خەفەت هەڵدەوەرێنێ

زانست و خوێندەواری

چرایە بۆ رزگاری

هەولدە بۆ سەر بەستی

لە تێکۆشان نەوەستی



....

コメント


bottom of page