ئاهەنگی پۆل...هۆنراوە بۆ منداڵان...عەلی حەمەڕەشید
- عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
- Oct 19, 2022
- 1 min read
ئاھەنگی پۆل
هۆنراوەی:عەلی حەمەڕەشید
کە دەچـــــــــمە پۆل بـۆ وانە
ئاســـــــــودەیی وەکو ڕەنگ
ڕوخســـــــــــارم دادەپۆشێت
دەڵێی دەچـــــــم بــۆ ئاھەنگ
...
چـــونکە مـــامۆســــتاکـــانم
روخـــــــۆش و لێو بە خەندەن
وەک ھـــــاوڕێ وان لە گەڵمان
میھرەبان و دڵ گــــــــەورەن
...
ھـــەر وانە دەستی پێکـــرد
بارانی ئەوین و ســـــــــۆز
دەبارێت لـــــــە ئاسمانی
دڵی مامۆســـــتای دڵســـۆز
...
ھـــەر بابـەتێک باس بکـەن
بەباشـــی لــێی تێدەگـــەین
چــــونکە ھەمــوو پێکــەوە
بەشـــداری تێدا دەکــــەین
...
بە (دەست خۆش)و(ئافەرین)
ھانمان دەدەن تێکـــــــۆشین
تــا سەرکـــەوتوو بین لە ژین
بــەری ڕەنجــــــمان بنۆشین
...
٦/٦/٢٠٠٨

Comments