ئاوازی پێکەنین
- alihamarashid
- Jan 1, 2021
- 1 min read
Updated: Jan 2, 2021
.،.،عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی.،.،
ئاوازی پێکەنینی
پۆلێک منداڵ ھاتە گوێم
چووم لەلایان دانیشتم
تا بیانکەم بە ھاوڕێم
........................
یەک یەک ھاتن و وتیان
هاوڕێی ئازیز بەخێر بێی
دەچین بۆ شاری یاری
ئەی تۆ لەگەڵ ئێمە دێی؟
..........................
منیش وتم ئامادەم
بۆ ئەو گەشتە شیرینە
ژیان لەگەڵ ئێوەدا
ئای کە خۆش و ڕەنگینە
......................
پێکەوە کەوتینە ڕێ
دڵخۆش و شادومان بووین
ھەر لە خەرمانی گوڵ و
پۆلە پەپولە دەچووین
........................
بەگەیشتنی ئێمە
شاری یاری گەشاوە
بوو بە گۆرانی و خۆشیی
قاقا بوو لە گشی لاوە
.
٢٠٢١/١/١
Comments