ئۆپەرێتی: لە پێناو پارێزگاری لە ژینگە.
- alihamarashid
- Jan 19, 2021
- 1 min read
. نوسینی : عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
منداڵی یەکەم: ھـــــەمیشە پارێزگــــاری…..لــە ژینگــــەی کوردستانم بـــە ئـــــەرکێکی پیرۆزی …..ســـــەر شانی خۆم دەزانم ھەموو: ھەمیشە پارێزگـــــاری…..لە ژینگەی نیشتمانمان ئـــــەرکێکی زۆر گرنگە…..دەکەوێتە سەرشــانمان منداڵی دووەم: حەزدەکەم ھەمــــوو کەسێک…..بـــــۆ ژینگە وەک من وابێ وشیاربێت و زانیـــــــاریی…..دەربــــــارەی ژینگە لابێ ھەموو: زۆر حــەز دەکەین بۆ ژینگە…..گشت کەس وەک ئێمە وابێ وشیاربێت و زانیـــــاریی…..دەربــــــارەی ژینگە لابێ منداڵی سێیەم: لـــەنێو شــــار و لادێدا…..لە کێڵگە و بــاخ و بێستان سەرچــــاوەی ڕوبار و ئاو…..دەپارێزین بە ھەمـــووان منداڵی چوارەم: باڵندە و گیانلـــــەبەری…..کێوی لــــە دەشت ولە دەر دەبێ ڕێی پــــارستنیان ……پێکــەوە بگرینە بــــــەر منداڵی پێنجەم: ئەوان ھاوسەنگیی ژینگە…..ڕادەگرن زۆر بە جـــوانی بۆ ئەم سروشتەی ئــێمە…..بوون بەھۆی ئـــاوەدانی منداڵی شەشەم وەرزی زستان ئەو کـاتەی…..بـەفرێکی زۆر دەبــــارێ زەوی داپـــــــۆشێت و …..سپی دەبێ بەجــــــارێ ئاژەڵی ئـــــەو کێوانە……بــەدوای خـۆراکدا وێڵن ناچــارن لە بــرساندا ……لانــە و شوێنیان جێبێڵن منداڵی یەکەم: ئێمـەی مرۆڤ دەتـــوانین……سەمون و گەنم و نــــان لەگەڵ پاشماوەی خۆراک…….ببەین و داینێین بۆیــان ٢٠٢٠/١/٢٧
Comments