بۆ یادی نەورۆز..ئۆپەرێت بۆ منداڵان...عەلی حەمەڕەشید
- عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
- Mar 20, 2023
- 1 min read
ئۆپەرێتی:
بۆ یادی نەورۆز
عەلی حەمەڕەشید
منداڵان پێکەوە ئامادەکارییان کردبوو بۆ نەورۆز و بڕیاریان دابوو کە بۆ نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازتر ئەو یادە بکەنەوە چونکە پێیان وابوو ئاهەنگ و گۆرانی وتن و خواردنی جۆراوجۆر ڕاستە خۆشە بەڵام خۆشییەکی کاتییە و بەشێوەیەک نامێنێتەوە کە لە ڕۆژان و ساڵانی داهاتوودا بیبینن و شانازیی پێوە بکەن بۆیە کەوتنە گفتوگۆکردن :
لیا:
هاوڕێیان وەرن بایـــادی نەورۆز...جیاوازتربێ لـە ســــاڵانی پێشوو
بەئەنجامدانی کــاری جـۆراوجۆر...بەخۆشییەوە بەشـداربین هەموو
کۆرس:
بایادی نەورۆز بەرز ڕابگـــــــرین...گشت ئامادەبین لـــە بۆ پێشوازی
چونکە لەمێژە کـە نەورۆزی کورد ... بۆمــان بووەتە جێگەی شانازیی
ئاوان:
من دەمـــــەوێت ئەم نەورۆزە...هەریەکـــــــەو نەمامێک بێنین
لەشەقـــــام و باخچەو کۆڵان...زۆر بەجــــوانی بیانــــڕوێنین
ئایان:
من نەمـــــامێک تۆ نەمــامێک...با هەڵمەتمـــــان فــراوان بێ
لە شارۆچکە و گوند و شـــارا...تا کوردستان گەش و جوان بێ
ڕاسا:
من باخچەیەک تۆ باخچەیەک...گــوڵڕێژ دەکەین بەئاســــانی
هەتـا سبەی کوردستانمــــان...گوڵستانێک بێت لـــــەجوانیی
کۆرس:
هەمــوو وەک یەک دڵسۆزانە...بڵێین ئێمە دۆستی ژینگەین
هەتــــا ژینگە پارێزراو بێ...بەیەکــــەوە هــەوڵ دەدەین
...
با دوکـــەڵی تایە و لاستیک...ژینگەکەمان لێ پیس نەکەن
مرۆڤیش بـــە بۆنی ناخۆش...بەرەو نائـــــارامی نەبـــەن
...
هەوای خــاوێن بەردەوام بێت...وەکو پاکیی و سازگــاری خۆی
هـــــەوڵنەدەین بــەو پیسییە ...بیشێوێنێن و ڕێگــر بین بۆی
...
نەورۆزیش وەک نازداریی خــۆی...شکــۆی زیاتر دەردەکــــــەوێ
چونکە وردو درشتی کــــــــورد...وەک یەک نەورۆزیان خۆشدەوێ
...
دەی باهەموو دەنگ و ڕەنگمان...تێکــەڵاوی یەکتر بکـــــــەین
بڵێین نەورۆز بەخێر هـــــــاتی...یەکدەنگی خۆمـــان دەربخەین
...
جــوانیی ژینگە و هاوکارییمان...بپـــــارێزین درشــت و ورد
پەیــامێک بێ جێی شــانازی...بۆ نەورۆز و بــۆ ئێمەی کورد
...
٢٠٢٣/٢/٨

رِيَذنةي ئازاريَكي زؤر و
شةثؤلي طرياني بةكولَ
هةموو طياني داطيركردووم
بؤية لةطةلَ ئيَوةم بةدلَ
Comments