top of page

ئەسپی خەیاڵ...هۆنراوە بۆ منداڵان...عەلی حەمەڕەشید

Updated: Jun 9, 2022

ئەسپی خەیاڵ

........

(کـــاوە) ی جوان و بچکۆلە

ڕۆژی جیھــــــــانی منداڵ

ھەمـــوو کوردستان گـــەڕا

بەســـــواری ئەسپی خەیاڵ

...

ســــــەرنجــی دا منداڵان

ئامـــــادەن بــۆ فیستیڤاڵ

وتی لێتـــــــان پیرۆز بێ

ڕۆژی جیھــــانی منــداڵ

...

ئەوانیش بـــە دڵخــــۆشی

چـــوون پێشوازییان لێکرد

چەپکە گــــوڵی بۆنخۆش و

ڕەنگاو ڕەنگیان پێشکەش کرد

...

دوای گەڕان و ماندوو بوون

بـــەدڵــخۆشی گـــەڕاوە

کـــەوتە گـــــۆرانی وتن

بـــــە دڵی پــــڕ ھیواوە

...

لــە پڕ گوێی لـە دەنگێ بوو

کـــە بانگی دەکرد(کــاوە)

درەنگە ڕۆڵـــــەی شیرین

فیستیڤاڵ ســـــاز کـراوە

...


Comentarios


bottom of page