باتێبكۆشین
- Rostam Xamosh
- Sep 8, 2020
- 1 min read
دەسـتـمـان لـە نێـو دەست بـەرەو ڕزگـاری
بــــۆ نــەهـێـشــتــنـی نـــە خـوێـنــدەواری
بــا هــەر هـــەمـــوومـان بـڕۆیـن بخوێنین
ڕیــشـــــەی نـــەزانــیی لـــە بـــن دەربێنین
بـەڵــکـو وەک گـەلان ئێمـەش پێشکـەوین
بـۆ لـوتــکـەی زانسـت ، بڕۆین سەرکەوین
بــا تـێـبـکـــۆشــیــن بــــە ڕۆژ و شــــــەوێ
هـــەتـــا وڵاتـــمــــان بـــــەرز دەرکـــــــەوێ
ڕۆستەم خامۆش - هەولێر ۲٠۱۷

Comments