باخه‌كه‌مان
- Rostam Xamosh
- Jun 29, 2020
- 1 min read
بـــاخـــه‌كـــه‌مــــان ئــاوه‌دانه
دڵگیر.. دڵڕفێن.. زۆر جوانه
پــڕ لـــه گــوڵــی ڕازاوه‌یـــه
هـــه‌تــا بڵێی گـــه‌شـــاوه‌یـــه
وه‌كـــو به‌هـه‌شـــتـــه دیمه‌نی
وه‌ك فه‌رشی سـه‌وزه چیمه‌نی
كورسی داریین، نافوره‌ی ئاو
حه‌وزی ڕوونـاك وه‌كو كانیاو
گشت ڕۆژ ده‌چیـنـه دیـــداری
گونجاوه.. پــاكه بـــۆ یـــاری
بۆیه هه‌رده‌م پــاك ڕایده‌گرین
وه‌كــو چــاومــان ده‌یـپارێزین
ئـــــاوی ده‌ده‌یــــن و ده‌یكێڵین
گــوڵــی نـوێی تـێـــدا ده‌نێژین
شیعر بۆ منداڵان
زرار عه‌لی - چه‌مچه‌ماڵ

Kommentare